کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق؛ بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر بەردەوام لە زیادبووندایە

.

01:23 PM - 15/04/2024

لیژنەی مافی مرۆڤ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، ڕەخنە لە لاوازی ڕێوشوێنەكانی چاودێریی لە هاتنەناوەوەی ماددەی هۆشبەر دەگرێت. ئەندامێكی لیژنەكە دەڵێت، ئەو ماددانە بوونەتە هۆكاری سەرەكی تاوان، كێشە كۆمەڵایەتییەكان، توندوتیژی خێزان و جیابوونەوەی هاوسەران.

زوهێر فەتلاوی ئەندامی لیژنەی مافی مرۆڤ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دیاردەی ماددە هۆشبەرەكان لە ڕووی ژمارەی بەكارهێنەران و بڕی ئەو ماددانەی كە لە چوارچێوەی یاسای ماددە هۆشبەرەكان و ماددە دەروونییەكان قەدەغەكراون بەردەوام لەزیادبووندایە. ئاماژەی بەوەشكردووە، زۆربەی بەكارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەكان لە ڕێگەی دەرمانی وزەبەخش و ڤیتامینەكانەوەیە، داواش دەكات ڕێكارەكانی چاودێریی لە دەروازە سنوورییە وشكانی، ئاسمانی و دەریاییەكان بۆ ڕێگری لە دزەكردنی ماددە هۆشبەرەكان توندتر بكرێن. هەروەها چاودێریی كۆگاكانی هەڵگرتنی دەرمان و چۆنێتی بەكارهێنانی بكرێت، لەپێناو ڕێگری لە دزەكردنی ماددە هۆشبەرەكان، كە بە هۆكاری سەرەكیی تاوان، كێشە كۆمەڵایەتییەكان، توندوتیژی خێزان و جیابوونەوەی هاوسەران لە وڵاتدا دادەنرێت.

بەپێی دوایین ئامارەكانی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر، لە وەزارەتی ناوخۆی عیراق لە سێ ساڵی رابردوودا، زیاتر لە هەزار و 200 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر بە قاچا‌غ هاوردە كراون و، لەو ماوەیەدا زیاتر لە 50 هەزار كەس لە بازرگان و بەكارهێنەران دەستگیركراون، كە  بەشێكی زۆریان تەمەنییان لە نێوان 18 بۆ 35 ساڵیدایە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە