کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی دوو داواكراوی راگەیاند

.

10:32 AM - 15/04/2024

 پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی سەیدسادق دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە لەلایەن دادگای هەڵەبجەوە داواكراو بون.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، دوای گەیشتنی بڕیاری دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبار لە دادگای هەڵەبجەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد و توانیان هەردوو تۆمەتبار دەستگیربکەن کە لەلایەن دادگاوە بەپێی ماددەی 452 بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووبوو.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانیدا ئەوەش هاتووە، لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەر راگیراون و دوای تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان رادەستی شوێنی داواکراو دەکرێنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە