کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەشەخۆراكی مانگانەی چەند توێژێك دەبڕدرێت‌‌

.

04:06 PM - 31/12/2021

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم ڕایگەیاند: وەزارەتی بازرگانی عیراق بڕیاری داوە بەشەخۆراكی چەند توێژێك ڕابگرێت، ئەوەش بۆ ئەوەی بەشەخۆراكی مانگانە باشتر بگاتە ئەو هاووڵاتییانەی پێویستیانە، دەشڵێت، هێشتا دیار نییە كەی بڕیارەكە جێبەجێ دەكرێت.   
نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رایگەیاندوە: وەزارەتی بازرگانی عیراق بڕیاری داوە بە ڕێكخستنەوەی چۆنێتی دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگانە و لەو چوارچێوەیەدا بەشەخۆراكی مانگانەی چەند توێژێك دەبڕدرێت.
ئاماژەی بەوەشكردوە: هێشتا ئەمە بڕیارە و نەچووەتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەڵام لە كاتی جێبەجێكردنیدا، پزیشك، بازرگانانی ئەندامی ژووری بازرگانی، سەرمایەداران، خاوەن كۆمپانیا و بەڵێندەران، هەروەها ئەو فەرمانبەرانەی مووچەكانیان لە یەك ملیۆن و 500 هەزار دینار زیاترە، بەشەخۆراكیان رادەگیرێت.
ئەوەشی خستۆتەڕوو: ئەو كەسانە پسووڵەی خۆراكان هەر دەمێنێت، بۆ ئەوەی بۆ هەر كارێكی وەك سەرژمێری گرفتیان بۆ دروست نەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە