کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی : دواخستن و پەكخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن داهاتووی وڵاتەكەمان دەخاتە بەردەم چارەنووسێكی نادیارەوە

.

09:30 PM - 09/05/2024

 

قوبا تاڵەبانی ، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە كۆبوونەوەیەكیدا   لەگەڵ عەزرا زییا، بریكاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری ئاسایشی سڤیل و دیموكراسی و مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاند : لە پەرۆشیمانەوە بۆ داهاتووی هەرێمی كوردستان، نیگەرانین لە هەموو ئەو هەوڵ و هەنگاوانەی بە مەبەستی دواخستن و پەكخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن دەنرێن، چونكە زیانی قەرەبوونەكراو بە پێگەی هەرێم و دامەزراوەكانی دەگەیەنێت و داهاتووی وڵاتەكەمان دەخاتە بەردەم چارەنووسێكی نادیارەوە.

 

ڕاشیگەیاند، گفتوگۆمان كرد لەبارەی پرسەكانی هەڵبژاردن، لەهەمانكاتیشدا جەختمان لە باوەڕ و پرەنسیپی نەگۆڕی ژیانی سیاسی خۆمان كرد كە نەك تەنها ئامادەنین یەك هەنگاو لەو پرەنسیپ و بەهایانە پاشەكشە بكەین، بەڵكو بەردەوام هەوڵ دەدەین دۆخی ئازادی رۆژنامەوانی و مافی مرۆڤ لەهەرێمی كوردستاندا باشتر بكەین و بەهەموو هێزمانەوە بەڕووی توندوتیژی دژی ژنان دەوەستینەوە.

 

 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە