.
07:47 PM - 09/05/2024
هەڤاڵی بەڕێز شێخ میقداد شێخ بەهادین
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (زەینەب نوری فەرەج) خێزانی شەهید شێخ بەهادینی داربەڕوو، دایکی بەڕێزتان و شەهیدی فەرماندە شێخ جەمال گەرمیانیمان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی جەنابتان، کەسوکار و بنەماڵە خۆڕاگر و تێکۆشەرەکەتان دەکەم كە خاوەنی مێژوویەكی پڕ لە سەروەری و تێكۆشانن.
لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەهەموولایەک بەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە