.
03:27 PM - 31/12/2021
بەڕێز و ئازیزان لە كەناڵی كوردسات
لەیادی ساڵێكی تری تەمەنی كەناڵە جوان و هاوسەنگەكەی كوردسات-دا، جوانترین و گەرمترین چەپكە گوڵی پیرۆزبایی خۆمتان پێشكەش دەكەم و یەك یەك چڵەگوڵی دەستخۆشی و پیرۆزبایی لە یەخەتان دەدەم.
دەزانم ماندووبوون و شەونخونیی ئێوەیە كە كوردساتی بەم شێوە سەنگینە هێشتووەتەوە و بەو ڕیتمە سۆفت و ئارامە بووەتە كەناڵی هەموان. نابێت دروشمە دێرینەكەی ئەم كەناڵە هەمیشە سەوز و ئاوەدانە لەبیر بكەن كە دەڵێت (كوردسات دەنگی هەموانە)، بۆیە دەبێت هەر ئاوا بە دەنگی هەموان و تی ڤیی كوردان بمێننەوە.
لەم ڕۆژەدا پیرۆزبایی بۆ خەمخۆرانی پێشووی كەناڵەكەتان دەنێرم و دەستخۆشیی لە ئێوە دەكەم، هیوادارم ساڵی نوێتان ساڵی پڕ بەرهەمی جوانتر و بەپێزتری كۆمەڵی كوردەوایی خۆمان بێت و كەناڵەكەتان لەگەڵ دەستەخوشكەكانی تریدا لەوپەڕی سەركەوتندا بێت.
گەلاوێژ
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە