کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كێشەی كەمی غاز لە سلێمانی چارەسەر دەكرێت

.

02:52 PM - 30/12/2021

محەمەد حەسیب بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە هەفتەی داهاتووەوە كێشەی كەمی غازی ماڵان چارەسەر دەكرێت و هەر بریكارێكی دابەشكردنی غاز نرخ بەرزبكاتەوە سزا دەدرێت.
بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی سلێمانی بە (پیو كەی میدیا) ی راگەیاندوە: هەموو هەوڵەكانیان بۆ چارەسەركردنی كەمی غازی ماڵان خستۆتەگەڕ و لە رۆژی یەك شەممەی داهاتووشەوە كێشەی كەمی غاز چارەسەر دەكرێت، هەوڵیش دەدەن غاز بە ئاسانی بەردەستبێت بۆ هاوڵاتیان لەرێگای زیادكردنی بەشە غازی سلێمانی و چاودێریكردنی وردی بریكارانی دابەشكردنی غاز و شوێنەكانی فرۆشتن، لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانییەوە.
وتیشی: سلێمانی لە قەیرانی غازدا نییە‌و تەنها غاز كەمە، بەڵام نرخی غاز وەك پێشترە‌و بە 8 هەزار و 500 دینارە، هەر بریكارێكی دابەشكردنی غازیش نرخ بەرزبكاتەوە سزادەدرێت.
بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی سلێمانی وتیشی: بەدواداچوون و لێپرسینەوەیان لەسەر ئەو بابەتە دەستپێكردووە، دوای پشووەكانی سەری ساڵ رێكارەكان دەگیرێنەبەر و خشتەی نوێ بۆ دابەشكردنی غازی ماڵان دادەنرێت و ناهێڵن لە ژێر هیچ بیانوویەكدا بەشە غازی هاوڵاتیان كەم بكرێتەوە.
سەبارەت بە بەنزینەكەی عیراقیش رایگەیاند: رۆژانە ئەوە بڕە بەنزینەی لە بەغداوە دێت دابەشی دەكەن، لەم پشووەشدا تەنها لە ناوشاردا بەنزینی عیراقی دابەشدەكرێت.
هاوكات ئەمڕۆ پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی لە سنووری مەڵبەندی حەوتی سلێمانی دەستیپێكردووە‌و بەردەوامیش دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە