کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نرخی خانووبەرە لە كەلار لە ئاستێكی بەرزدایە

.

05:00 PM - 28/12/2021


سەرۆكی شارەوانی كەلار ئاشكرای دەكات، دابەشنەكردنی زەوی و كەمی پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون هۆكاری گرانی خانووبەرەن لە كەلار، چونكە لەساڵی 2006وە تائێستا جگە لە كەسوكاری شەهیدان‌و ئەنفالكراوان‌و زیندانیانی سیاسی، زەوی بەسەر هیچ چین‌و توێژێكی تردا دابەش نەكراوە.
ئەكرەم ساڵح سەرۆكی شارەوانی كەلار لەمیانی بەشداریكردنی لە بەرنامەی هەنگاو كە سەعات 6ی ئێوارەی ئەمرۆ لەگەلی كوردستان پەخش دەكرێت ڕایگەیاند: كەلار شوێنێكی سنووری‌و بازرگانییە بۆیە نرخی زەوی‌و خانووبەرە تیایدا بەرزە، بەڵام بەو ڕێژەیەش نییە كە باس دەكرێت.
وتیشی، پلانمان هەیە شوێنی بازرگانی زیاد بكەین‌و یەكەی نیشتەجێبوونیش بەنرخێكی گونجاو دروست بكەین، كە ئەمەش كاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی خانووبەرە دەبێت.
هاوكات هونەر مەحمود بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی گەرمیان سەبارەت بە گرانی نرخی یەكەكانی نیشتەجێبوون وتی، یاسای وەبەرهێنان‌و ڕێنماییەكانی دیاریكردنی نرخ، هەروەها كەمی پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون هۆكارن بۆ بەرزی نرخی یەكەكانی نیشتەجێبوون

bqjnNZdc0TI

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە