کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

زانایان پێشبینی دەكەن تێكڕای پلەكانی گەرمای جیهان 2.5 پلەی سیلیزی بەرزببنەوە

.

03:19 PM - 09/05/2024

راپرسییەكی رۆژنامەی گاردیان ئاشكرایكردووە، سەدان زانای پێشەنگی كەشناسی لەجیهاندا پێشبینی دەكەن لەم سەدەیەدا تێكڕای پلەكانی گەرمای جیهان بەلایەنی كەمەوە دوو پۆینت پێنج پلەی سیلیزی بەرزببنەوە.

نزیكەی لەسەدا هەشتای بەشداربووانی پانێڵی نێوان حكومەتەكان بۆ گۆڕانی كەشوهەوا پێشبینی گەرمبوونی لانیكەم دوو پۆینت پێنج پلەی سیلیزی جیهان دەكەن، هاوكات پێشبینی برسێتی، ململانێ و كۆچی بەكۆمەڵیش دەكەن كەبەهۆی شەپۆلی گەرما، ئاگركەوتنەوە سرووشتییەكان، لافاو و زریانەكانەوە روودەدەن.

ژمارەیەكی زۆر لەشارەزایان ئاماژەیان بەوەكردووە، سەرەڕای ئەو بەڵگە زانستییە روونانەی كە پێشكەشیانكردووە بەڵام هەست بەبێهیوای و توڕەیی و ترس دەكەن بەهۆی شكستی حكومەتەكانەوە لە رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا و تەئكید لەوەدەكەنەوە كە شەڕی رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا دەبێت بەردەوام بێت.

سەبارەت بە شكستی رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی كەشوهەوا ئەو زانایانە ئەوەیان خستۆتەڕوو، ئیرادەیەك بۆ ئەو كارە بوونی نییە چونكە كاردەكاتە سەر سەدا شەستی بەرژەوەندییە تایبەتەكانی كۆمپانیاكانیانی جیهان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە