کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بە تۆمەتی دزینی كێبڵی كارەبا 2 تۆمەتبار دەستگیركران

.

06:20 PM - 28/09/2021

بە تۆمەتی دزینی كێبڵی كارەبا 2 تۆمەتبار دەستگیركران

دوای ئەوەی بنكەی پۆلیسی بەرزنجەی سەربەبەشی پۆلیسی سەید سادق زانیاری پێگەیشت كە دوو كەس زیاد لە 130 مەتر كێبڵی كارەبایان پێیەو خەریكی دەرهێنانی مسی ناو كێبڵەكەن بە نیازی فرۆشتنەوەی .
پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا بەهاوكاری ئاسایشی سروچك هەردوو تۆمەتبارەكە دەستگیربكرێن و دەستیش بگیرێت بەسەر سەرجەم كێبڵە دزراوەكەدا لەگەڵ ئۆتۆمبێلێكدا كە بە تۆمەتباران بووە .
لەئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران :
(م ، ن ، ب - لەدایكبووی 1999 ) دانیشتوی شاری كەركوك ، پیشەی كرێكار لە كۆمپانییەكی بەستی پێوەری زیرەك لەپارێزگای هەڵەبجە .
(ر ، ف ، ع - لەدایكبووی 2001 ) دانیشتوی شاری كەركوك ، پیشەی كرێكار لە كۆمپانییەكی بەستی پێوەری زیرەك لەپارێزگای هەڵەبجە .
بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .

جێی ئاماژەیە تۆمەتباران سەرجەم كێبڵەكانیان لە پارێزگای هەڵەبجە بردووەو هێناویانە بۆناحیەی بەرزنجە بەمەبستی دەرهێنانی مسەكەی و ساغكردنەوەی لەبازاڕەكاندا .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە