کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دەرباز کۆسرەت رەسول پێشوازی لە چاودێرانی یەکێتی ئەوروپا کرد

.

04:56 PM - 28/09/2021

دەرباز کۆسرەت رەسول پێشوازی لە چاودێرانی یەکێتی ئەوروپا کرد

دەرباز کۆسرەت رەسول رایگەیاند بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن بە شێوەیەکی شەفاف و چاودێری چڕی نێودەوڵەتی زامنی باشتر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە.

ئەم وتانەی دەرباز کۆسرەت رەسول کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨/٩/٢٠٢١ لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری هەولێر لەمیانی پێشوازیکردنی لە رۆبەرتس لیسمانس لێپرسراوی وەفدی یەکێتی ئەوروپا بۆ پڕۆژەی چاودێری پڕۆسەی هەڵبژاردن لە عێراق و وەفدی هاوڕێی.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن و چۆنیەتی وردتر چاودێری کردنی پرۆسەکە لەلایەن رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان.

وەفدی میوان پلان و بەرنامەی خۆیان خستەڕوو بۆ چۆنیەتی چاودێری کردنی هەڵبژاردن و دەرباز کۆسرەت رەسول پاڵپشتی و پشتیوانی خۆی بۆ کارەکانیان دەربڕی.

 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە