کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەمانگی ڕەمەزاندا زیاتر لە 30 هەزار ئاژەڵ سەربڕاون

.

06:02 PM - 11/05/2021

لەمانگی ڕەمەزاندا زیاتر لە 30 هەزار ئاژەڵ سەربڕاون
بەڕێوەبەری هۆبەی كۆشتارگەی نوێی سلێمانی ڕایگەیاند، لە مانگی ڕەمەزاندا 2 هەزار و 480 تۆن گوشت ڕەوانەی بازاڕەكانی سلێمانی و دەورووبەری كراوە.
دكتۆر شاڵاو عارف بەڕێوەبەری هۆبەی كوشتارگەی نوێی سلێمانی رایگەیاندووە، لەمانگی ڕەمەزانی ئەمساڵدا زیاتر لە 27 هەزار و 968 ئاژەڵی بچووك و 2 هەزار و 160 ئاژەڵی گەورە كە سەرجەمیان دەكاتە 30 هەزارو 128 ئاژەڵ لە كوشتارگەكەمان سەبڕدراون.
ئاماژەی بەوەشكردووە،  2 هەزار و 480 تۆن گۆشتمان رەوانەی بازاڕەكانی شاری سلێمانی كردووە كە لەرووی تەندروستی و بەهای خۆراكییەوە شیاو بوون، بەشێكی تر كە لەڕووی تەندروستییەوە شیاونەبوون و نزیكەی 9 هەزار و 550 كیلۆگرام گۆشت بووە لەناو براوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە