.
03:52 PM - 11/05/2021
ئاگاداریەک لەوەزارەتی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی، لەسەر دیاریکردنی یەکەمین رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز
بەمەبەستی دیاریکردنی یەکەمین رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، ئێوارەی ئەمرۆ سێ شەممە ١١ ئایار لێژنەی باڵای بینینی مانگ بە ھەماھەنگی لەگەڵ لیژنە لاوەکییەکان لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوەو چاودێری بینینی مانگ دەکەن و بەپێ ی بەڵگە زانستی و شەرعیەکان بریار لەسەر دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەدەن.
تێبینی ⁄
(دوای راگەیاندنی بریاری فەرمی لێژنەی بینینی مانگ ھیچ کەس و لایەنێک بۆی نیە لێدوان لەم بارەیەوە بدات).
لەگەڵ ڕێز
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی
١١⁄٥⁄٢٠٢١
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە