.
10:00 AM - 11/05/2021
ده‌پرسن چه‌ند دادوه‌ر ئیمزای كردووه كه روژنامه‌نووسانی بادینان سزا بدرێن؟
به‌ناو پارێزه‌رێکی راوێژكاری پارتی، گومانێكی دروست كردووه كه گوایه هه‌ر (٥) دادوه‌ره‌كه‌ی داداگای ته‌میز ئیمزایان كردووه له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی سزادانی گه‌نجه رۆژنامه‌نووسه زوڵملێكراوه‌كانی بادینان.
به‌ڵام به‌داخه‌وه، وا به به‌ڵگه ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و بەرێزە نه پارێزه‌رێكی شاره‌زایه و نه راوێژكارێكی نیشتمانییشه، چونكه پیشه‌كه‌ی خۆی بۆ چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵكی كوردستان به‌كارهێناوه و ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسا و شه‌رع و عورفه.
هه‌ر كه‌س سه‌ره واوێك یاسا له سكی دابێت ده‌زانێت كه هه‌ر بڕیارێك له داداگا له‌لایه‌ن ده‌سته‌یه‌ك دادوه‌ره‌وه بدرێت ئه‌وا له كۆتایی بڕیاره‌كه‌دا ده‌نووسرێت كه بڕیاره‌كه به كۆی ده‌نگ بووه، یان به زۆرینه بووه. له كه‌یسی سزادراوه‌كانی بادینان به روونی نووسراوه كه بڕیاره‌كه به زۆرینه بووه، واته سێ دادوه‌ره‌كه‌ی پارتی ده‌نگیان پێ داوه نه‌ك هه‌ر پێنج دادوه‌ره‌كه، خۆ ئه‌گه‌ر ئەو پارێزەرە فاڵی بۆ گرتبێتەوه، هه‌ر پێنج دادوه‌ره‌كه، به دوو دادوه‌ره به‌ڕێزه‌كه‌ی یه‌كێتییشه‌وه دنگیان بدایه به سزادانه‌كه، ئه‌وا په‌ڕاو و به‌ڵگه‌ی بڕیاره نووسراوه‌كه‌ی دادگا شه‌رمی له كه‌س نییه و تیایدا ده‌نووسرا ( به كۆی ده‌نگ) روژنامه‌نووسه‌كان سزا دراون. به‌ڵام به‌پێی ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌ی كه هاوپێچه ئه‌مه رووی نه‌داوه ، سزاكه ته‌نها به زۆرینه بووه و پارتییه‌كان به هۆكاری سیاسی ئیمزایان كردووه، بۆیه پێویست ناكات پارێزه‌ری راوێژكار و حزبی، خه‌ڵك چه‌واشه بكات، چونكه خه‌ڵك خۆیان له‌وسه‌ره‌وه هاتوونه‌ته‌وه!
ھاوڕێ مەلا ستار
سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی
ئەندامانی پەرلەمان
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە