کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

کۆرۆنای درێژخایەن چیمان پێدەلێت ؟

.

06:20 PM - 12/04/2021

لە ھەفتەی ڕابردوو کۆمەلێک لێکۆلینەوەو ھەوال، کە باسی کۆرۆنای درێژخایەنیان دەکرد لاپەڕەكانی ڕۆژنامەکانی بەریتانیای داپۆشی،. ئەو ئامارانەی یٔەو لێكۆڵینەوانە بڵاویانكردەوە، یٔەوە دەردەخەن، پتر لە یەك ملیۆن کەس لە بەریتانیا، كە بەشێکی زۆریان کارمەندانی تەندرووستین، دوای چاکبوونە لە پەتای کۆڕۆنا دووچاری کۆمەلێک کێشەی تربووینە . لە یٔێستادا بەشێک لەنەخۆشخانەکانی بەریتانیا رێکاری گونجاویان گرتۆتەبەر بۆ چۆنیەتی مامەلەکردن لەگەل یٔەو نەخۆشانە و کلینیکی تایبەتیان بۆ دامەزراندون. پێشبینی دەکرێت لەداھاتوو کۆرۆنای درێژخایەن تەوژمێکی زۆر بخاتە سەر نەخۆشخانەکان و ناوەندە تەندرووستیەکان. بەشێوەیەکی گشتی دەتوانین کۆرۆنای درێژخایەن لەم چەند خالەدا كورتبكەینەوە:
1-وەک ھەمیشە باسمان کردووە، زۆربەی یٔەو کەسانەی تووشی یٔەو پەتایە دەبن بە سووکی دەیگرن ، واتە تووشی ھەوکردنی سیەکان نابن و پێویستیان بە چارەسەری نەخۆشخانە نابێت. تێبینی کراوە جگە لەو کەسانەی بە توندی تووشی پەتاکە دەبن، بەشێک لەو نەخۆشانەی کە بە سووکیش تووشی ڤایرۆسەکە دەبن دوای چاكبوونەوەیان گیرۆدەی کۆمەلێک کێشە دەبن.
2-کۆرۆنای درێژخایەن کۆمەلێک نیشانە لەخۆ دەگرێت، ھەندێک لە نەخۆشانەکان کۆمەلێک لەو نیشانانەیان ھەیەو بەشێکیان تەنھا یەک یان دوو لە نیشانەکانیان ھەیە.
3-ھەستکردن بە ماندووبونێکی زۆر و لەش داھێزران یەکێکە لە باوترین نیشانەکانی کۆرۆنای درێژخایەن ، دیارە یٔەم حالەتە دوای تووشبون بە کۆمەلێک ڤایرۆس پێشتر ھەر ھەبووە(chronic fatigue syndrome) ، بەلام لە تووشبوانی کۆرۆنا بە رێژەیەکی زیاتر دەبینرێت . یٔەو نیشانەیە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگۆڕێت ، بەلام تێبینی کراوە ژمارەیەکی بەرچاو لەو نەخۆشانە دوای تێپەڕبوونی سالێک بەسەر پەتاکە تاکوو یٔێستاش نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە دۆخی یٔاسایی خۆیان و دەست بەژیانی یٔاسایی بكەنەوە.
4-تەنگەنەفەسی و سنگ یٔێشان و دلەکوتی و کۆکەی درێژخایەن زیاتر لەو کەسانە دەبینرێت، کە بەھۆی ڤایرۆسەکەوە تووشی هەوكردنی سیەكان دەبن.
 5-نەمانی یاخود گۆڕانی تام و بۆن وەک نیشانەیەکی بێزارکەر لە ژمارەیەکی بەرچاوی تووشبوانی یٔەو پەتایە دەبینرێت.
6-دلەڕاوکێ و خەمۆکی دوای دەربازبوون لە پەتاکە لە بەشێکی نەخۆشەکان دەبینرێت ، پسپۆرانی نەخۆشیە دەروونیەکان کۆمەلێک لێکۆلینەوەیان لەسەر یٔەم دیاردە کردووە ، وا دەردەکەوێت کە ژمارەکی زۆر لەو نەخۆشانە پێویستیان بە چارەسەری دەروونی ھەبێت
7- خەو زڕان و گێژی و کێشەی بیرکردنەوەو تەرکیزکردن کۆمەلێک نیشانەی ترن، کە لە بەشێکی نەخۆشەکان دەبینرێت .
8- یٔازاری گەدەو یٔیسھالی و دل تێکچوون و کەمبوونەوەی یٔارەزووی خواردن.
 9-یٔازاری جومگەکان و مێروولەکردنی پەنجەکانی دەست و قاچ .
10-سەریٔێشەی درێژخایەن و یٔازاری قوڕگ و گوێ .
دیارە بەشێکی زۆری تووشبوانی کۆرۆنای درێژخایەن بە تێپەڕبوونی کات باشتر دەبن ، بەلام بۆ یٔێمەی دکتۆر زۆر گرنگە ،  گرفتەکانی کۆڕۆنای درێژخایەن بە ھەند وەرگرین و گوێ لە نەخۆشەکان بگرین و رێنماییان بکەین . تێبینی کراوە بەشێک لەو  نەخۆشانەی نیشانەکانی کۆڕۆنای درێژخایەنیان ھەبووە، دوای وەرگرتنی ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا حالەتەکەیان زۆر باشتر بووە، تەنانەت بەشێک لە نەخۆشەکان بە تەواوی چاکبوونەتەوە.
 کوردستانیانی خۆشەویست ، مەبەستم لە نووسینی یٔەو کورتە پۆستە باسکردنی راستیەکانە . ھیوادارم کە یٔەو نووسینەم ببێتە ھۆکارێک بۆ ھاندانی خەلک بۆ وەرگرتنی ڤاکسین و زیاتر یٔاگاداری خۆیان بن و پەیرەوی رێکارەکانی خۆپاراستن بن ، چونکە یٔەو کەسانەی کە بە سووکیش تووشی یٔەو پەتایە ببن ئەگەری ھەیە بەشێک لەو کێشانەیان بۆ درووست بێت کە باسمان کردووە

دکتۆر عارف گۆران
پسپۆری ڕاوێژکاری نەخۆشیەکانی ھەناو
لەندەن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە