.
09:55 AM - 25/01/2021
هەر لە بەردەوامی یارییەكانی جەولەی حەڤدەیەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی ئێن بی ئەی هەردوو تیپی شیكاگۆ بۆڵز و لۆس ئەنجلس لەیكەرز بەیەك گەیشتن لە چارەكی یەكەمدا یاریزانانی تیپی لەیكەرزی میوان بە ئاستێكی بەرزەوە دەركەوتن و بە 29 خاڵ بەرامبەر بە 17 خاڵ بردنەوەیان تۆمار كرد لە چارەكی دووەمیشدا یاریزانانی تیپی لەیكەرز درێژەیان بە پێشكەش كردنی ئاستە بەرزەكەیاندا و لەو چارەكەشدا بە 34 خاڵ بەرامبەر بە 16 خاڵ سەركەوتنیان تۆمار كرد لە چارەكی سێیەمدا یاریزانانی تیپی شیكاگۆ گەرانەوە كەشی یارییەكە و توانیشیان بە 33 خاڵ بەرامبەر بە 20 خاڵ بردنەوە تۆمار بكەن لە چارەكی چوارەمیشدا تیپی شیكاگۆ درێژەیان بە پێشكەش كردنی ئاستە بەرزەكەیاندا و بە 24 خاڵ بەرامبەر بە 18 خاڵ براوە بوون لە كۆتاییشدا تیپی لۆس ئەنجلس لەیكەرز بە جیاوازی 11 خاڵ و بە ئەنجامی 101 خاڵ بەرامبەر بە 90 خاڵ تیپی شیكاگۆ بۆڵزی دووچاری شكست كرد .
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە