کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمریكا پێداویستی سەربازی رەوانەی رۆژئاوای كوردستان دەكات

.

12:01 PM - 17/01/2021

 بەپێی راپۆرتێكی روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ، كاروانێكی نوێی هاوكاری لۆجستی و سەربازیی هێزەكانی سەر بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش لە خاكی عیراقەوە بەرەو رۆژئاوای كوردستان بەڕێكەوتوون.
ڕوانگەكە باسی لەوە كردووە كە كاروانەكەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە 35 بارهەڵگری باركراو بە كەلوپەلی لۆجستی و سەربازیی و تانكەری سووتەمەنی پێكهاتوون و لە دەروازەی سنووری وەلیدی نێوان عیراق و سوریا و عیراق و ئوردنەوە بەرەو شاری قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان بەڕێكەوتوون، دواتر روویان كردۆتە بنكە سەربازییەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی لە حەسەكە و دێرەلزوور. رۆژی 10ی ئەم مانگەش كاروانێكی تری هێزەكانی سەربە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی كە لە 25 بارهەڵگر پێكهاتبوو و كەلوپەلی لۆجستی و چەكی قورسی وەك تۆپ و ئۆتۆمبێلی زرێپۆشیان پێبووە لە هەرێمی كوردستانەوە ڕوویان كردبووە بنكە سەربازییەكانی هاوپەیمانان لە شاری حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان كرد، دواتر بەرەو كێڵگەی نەوتیی  (عومەر  و "كۆنیكۆ) لە دێرەلزوور بەڕێكەوتبوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە