کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پێشبینی دەكرێت عیراق 22% كورتهێنانی بودجەی رووبەروو ببێتەوە

.

05:44 PM - 26/10/2020

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی پێشبینی دەكات عیراق بەرێژەی سەدا 22 رووبەروی كورتهێنانی بودجە لەكۆ بەرهەمی ناوخۆیدا ببێتەوە.
لەوبارەیەشەوە   دامەزراوەی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە راپۆرتێكی خۆیدا ئەوەی خستۆتەروو: كە بەهۆی گرفتە داراییەكان و بڵاوبونەوەی پەتای كۆرۆناو كاریگەریەكانیەوە, پێشبینی دەكەن   عیراق لە كۆبەرهەمی ناوخۆیدا بەرێژەی سەدا 22 رووبەرووی كورتهێنانی بودجە ببێتەوە  كە ئەو رێژەیەش لەسەر ئاستی وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەراست و باكوری ئەفریكا بە بەرزترین ئاست دادەنرێت.
هەروەك دامەزراوەكە لە راپۆرتێكی پێشتریدا ئەوەی خستبووەروو  كە بەهۆی بەردەوامی قەیرانی دارایی و ئابوری و چارەسەرنەكردنیانەوە   بەشە داهاتی ساڵانەی تاكی عیراقی لە كۆ بەرهەمی ناوخۆیی و گشتی بگاتە 4 هەزارو 282 دۆلار  كەئەو بڕەش لەپاش ساڵی 2006وە بە نزمترین ئاست دادەنرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە