کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فڕۆكەكانی توركیا ئۆتۆمبێلێك لە شنگال دەكەنە ئامانج

.

10:52 AM - 26/08/2020

  شانەی راگەیاندنی سەربازی عێراق لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، چەند فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی توركیا ئاسمانی عیراقیان پێشێلكردوە و ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكابی لەگوندی بەهراڤای سنوری كۆمەڵگەی خانەسۆر لە قەزای شنگال بۆردومانكردوە، بەهۆیەوە دوو هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە.   ئاماژەی بەوەشكرد، لەهەمان كاتی بەئامانجگرتنی ئەو ئۆتۆمبێلە پیكابەدا، لەگوندی بارەی خانەسۆر فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا بۆردومانیان ئەنجامداوە، بەڵام هیچ زیانێك لەبارەی ئەو بۆردومانەوە نەزانراوە.
لەناوەڕاستی مانگی ئایاری ئەمساڵەوە، توركیا بۆردومانكردنی ناوچە سنوریەكانی هەرێمی كوردستانی بەچڕی دەستپێكردوە و لەچەند ناوچەیەكیش روبەڕوبونەوە لەنێوان گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان و سوپای توركیا رویداوە.
لەلایەن لێپرسراوانی عێراقەوە چەندجارێك هۆشداریدراوەتە توركیا لەوەی بۆردومانەكانی رابگرێت و چەندجارێكیش فاتیح یەڵدز باڵیۆزی ئەو وڵاتە لەبەغدا بانگهێشتكراوە و نامەی توندی ناڕەزایەتی ئاراستەی كراوە، بەڵام تا ئێستا هێرشەكانی بەردەوامە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە