کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەوزەفرۆشی گەڕۆكەكانی دهۆك ناڕەزایەتییان دەربڕی

.

06:47 PM - 28/06/2020

وەك ناڕەزایی لەبەرامبەر رێگری كردن لێیان لەلایەن شارەوانی شارەكەوە ، بەشێك لەو سەوزە و میوە فرۆشانەی لەسەر شەقامی بارزان لە شاری دهۆك كاردەكەن شەقامی سەرەكی شارەكەیان داخست و داوایان كرد رێگریان لێ نەكرێت كە لەسەر شەقامەكان وە سەوزە فرۆش و میوە فرۆشی گەڕۆك كارەكەیان ئەنجام بدەن.
هاوكات بەهۆی كردنەوەی لایڤێك لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك و گواستنەوەی ناڕەزایەتی ئەو كاسبكارانە ، بل بل عەبدوڵا رۆژنامەنووس و پێشكەشكار لە كەناڵی بادینان سات دەستگیركراوە و تائێستا هیچ زانیارییەك لەبارەی چارەنووسیەوە نازانرێت

DojmNTf12C8

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە