ستران عەبدوڵڵا 17/9/2023

مشەخۆرن دژی یەکێتیی
ستران عەبدوڵلا
ئازا و کاران بۆ گیانی یەکێتیی .مشەخۆری سیاسیی حەریفن کە لە دووری سەد مەترەوە بۆنی گەلەکۆمەکێ و پیلانگێری دەکەن دژی حزبەکەی مام جەلال و یەکسەر پێوەی پەیوەست دەبن. زمانی حاڵیان وایە : فورسەتە خزمینە  نەیاران  دەوری یەکێتیان داوە و گەرەکیانە زەفەری پێببەن و لاوازی بکەن. دەی خزمان با ئێمەشی تیابین سا بەڵکو بەشێکی ، خوانەخواستە، کەلاکی ئەم حزبەمان بەرکەوێت.
لە هەموو هەڵایکدا ئامادەن نوشتە و دوعای شکست و کەوتنی یەکێتیی لە خۆیان ببەستن.
ئەم هەوەس بازانە کۆڵنادەن و بێزارنابن لە دژایەتی یەکێتیی کە کۆڵەکەی پتەوی مەسەلەی کوردە لە کوردستانی باشوور و بگرە لەسەرتاسەری کوردستاندا، ستوونی پتەوە لە دیموکراتیزە کردنی کوردستان و عیراق. کەچی خۆشیان پێ کوردپەوەر و ئازادیخوازە!
براکەم و خوشکەکەم ! چۆن وا دەبێ کە خۆت پێ کوردپەروەر و دیموکراخوازە کەچی رووی دەسترێژت هەر لە یەکێتییە؟ هەر قەناست بۆ تەوێل و هەنیەی یەکێتییە. دەوەڵاهی دەتوانی کوردپەروەر و ئازادیخواز بیت و یەکێتیش نەبیت، بەڵام بە خوا بۆی نابێت کە وابیت و هەموو ئیشت هەر دژایەتی یەکێتیی بێت.
بۆی نابێت دەفتەری ئەعمالت هەر ئۆین بێت دژی یەکێتیی.
دواییش پێت وایە سەروەریت بۆ نەتەوەکەت تۆمار کردووە .ئەگەر حوجەیان ئەوە بێت گوایە یەکێتی ئێستایان پێ خۆش نییە، ئێ روونە تۆمارەکە دەلێ لە زەمانی مام جەلالەوە دژ بویت و لە گژ بوویت.
ئەمرۆش دژی و رەوتە خەراپەکەت تەواو دەکەیت .
ئەلقابگەل شیرینی هەڵگرتووە و هەر رۆژەی لە حزبێکەوە و لە ناونیشانێکەوە دەسترێژ لە یەکێتی دەکات. ئەمە چین ؟ بەرەیەکی هەرزان و کۆمەککراون لە نەیارانەوە میزاجی هەموو شتێک دەگرێت بەس یەکێتیی نەبێت.
رۆژێک بیانووی وایە کە یەکێتی وای کردووە و رۆژێکی تر هەنجەتی ئەوەیە یەکێتی بۆ وا ناکات. گرنگ ئەوەیە باسەکە پیلانگێڕی بێت دژی حزبی شەهیدان. ئیتر وردەکاری تر گرنگ نییە .
ئەمانە قەت لە خۆیان نا پرسن ئەرێ لەم هەموو کات و رۆژگارەی بۆ دژایەتی یەکێتی تەرخانی دەکەن کەی فریا دەکەون خۆشتان وەک یەکێتیی شتێک بۆ کوردایەتی و دیموکراتی و ئازادی بکەن؟
ئەمانە بەهەر ناونیشانێکی بە باق و بریقەوە بن پۆلپۆلیستگەلێکن دژی یەکێتیی و رێبازی باشترینن کە رێبازی مام جەلالە.
تاک بن ، یان گروپ ، لە یەک شتا یەکدەگرنەوە :
وەرن لە یەکێتی بدەین، هەڵکوتینە سەری، بیانووی لێ بگرین و پەڕ و باڵی بکەین
قوربان بەو داخەوە دەمرن کە نیازتان سەرکەوێ و بەو خەفەتەوە بێ تاقەتین و چاومان کز دەبێت کە دوور لە یەکێتیی، وەک ئەو خەڵکە شتێک بۆ کوردستان بکەن و گەشە بە سیاسەتی خۆتان بدەن.

وتارەکانی نوسەر