د.عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا
د.عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا
له سیستمی دیموكراسیدا، ناولێنان له دیارده‌كانی فه‌رمانڕه‌وایی، له بۆشاییه‌وه نایه‌ت. رێككه‌وتنێكی دیاریكراویش له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی سیاسی‌دا نییه كه شه‌رعییه‌ت به ده‌ستكاریكردنی ئه‌و دیاردانه بدات مه‌گه‌ر ته‌نها به هه‌مواركردنی مادده‌كانی ده‌ستوور، یان زیادكردنی هه‌ندێک مادده‌ی ده‌ستووریی تایبه‌ت.
ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه چاره‌نووسساز بێت، ئه‌م پرسه پێویستیی به دابینكردنی بنه‌مایه‌كی به‌هێزی ره‌وایه‌تیدانه كه ده‌ستێوه‌ردانی گه‌له، ده‌ستێوه‌ردان له رێی میكانیزمه باوه‌كانی ژیانی دیموكراسییه‌وه، كه دیارترینیان گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ده‌سه‌ڵاتی گه‌ل و جێبه‌جێكردنی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌شه له فۆرمی جیاجیادا، كه زۆرجار ئه‌وه‌ی تێیدا یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه، بریتییه له گشتپرسی Referendum.
كاتێك حكومه‌ت، له ده‌ورانی یاسایی خۆیدا، له‌و فۆرمه‌ی تری حكومه‌ت جیا ده‌كرێته‌وه كه ناوی حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ره، ئه‌م جیاوازییه بۆ گوزارشتكردنه له فه‌لسه‌فه‌یه‌كی سیاسیی مۆدێرن، كه پارێزگاری له پێگه‌ی گه‌ل ده‌كات، به‌تایبه‌تی له‌و هه‌لومه‌رجانه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی و به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تدا كه به‌شداریی سیاسیی هاووڵاتیان رۆڵی بنچینه‌ییان تێدا ده‌گێڕێت.
هاوكات به‌ڵگه‌ی رێزگرتنه له‌و بنه‌ما ده‌ستووری و یاساییانه‌ی كه زۆرجار ئه‌وانیش، له ئه‌زموونی زۆرێك له گه‌لانی دیموكراتدا، هه‌ر به گشت‌پرسیی گه‌ل جێگیركراون. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی گوزارشته له ئاماده‌بوونی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نوێخوازیش كه قبوڵ ناكات سه‌رله‌نوێ بچێته‌وه سه‌ر تایپه دواكه‌وتووه‌كانی فه‌رمانڕه‌وایی كلاسیك و ده‌سه‌ڵاتی ره‌ها، كه ئیراده‌ی گشتییان تێدا بێ نرخ ده‌كرێت و ته‌نها ده‌سه‌ڵاتدار و فه‌رمانڕه‌واكان بڕیاری یه‌كه‌م و كۆتایی له چاره‌نووسی گه‌لانیان ده‌ده‌ن.
كاتێك كه ده‌وترێت حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر، ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه نه پلار و سوكایه‌تییه به‌و هێزه مرۆییه‌ی كه له پارت و رێكخراوی سیاسیی جیاجیاوه هاتوون و به‌رپرسیارێتیی حكومییان خراوه‌ته ئه‌ستۆ، نه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌شه له هیچ خزمه‌ت و پرۆژه و ده‌سكه‌وتێكیان كه له‌و ماوه‌یه‌دا بۆ وڵات و هاووڵاتیانیان هه‌بێت. ئه‌م فۆرمه له حكومه‌ت، له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، به مانای ده‌سه‌ڵاتێكه كه ئیتر كاتی ته‌واو بووه و نابێت درێژەبكێشێت. ئه‌گه‌ر پێش ته‌واوبوونی ماوه‌ی یاسایی و ده‌ستووری خۆی، ته‌واوی سه‌ڵاحییات و ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی پیاده كردبێت، ئه‌وا له‌و كاته به‌دوا‌وە، نایمێنێت و سنووردار ده‌كرێت، زۆرجاریش به حكومه‌تی ده‌ستله‌كاركێشاوه، له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت.
به‌مانایه‌كی تر، جیاوازیی ئه‌م فۆرمه له حكومه‌ت له‌گه‌ڵ حكومه‌تی یاسایی و پڕ ده‌سه‌ڵاتدا، هه‌ر بریتی نییه له جیاوازییه‌كی سیاسی یان كارگێڕی، به‌ڵكو په‌یوه‌سته به سه‌رچاوه‌ی ره‌وایه‌تی و چوارچێوه‌ی كاركردن و ئه‌و بڕیارانه‌ش كه ده‌توانرێت بدرێن. له‌وانه گرنگتر، ئامانجی باڵای جیاكاری له‌نێوان حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر و حكومه‌تی یاساییدا، پاراستنی گیانی دیموكراسییه. ئه‌گه‌ر تایپی یه‌كه‌می حكومه‌ت هه‌مان ئه‌و ده‌سه‌ڵات و بڕیار و رێكارییانه‌ی هه‌بێت كه تایپی ره‌سه‌ن و دووه‌میان هه‌یه‌تی، ئه‌وا هیچ به‌هایه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان و بۆ ده‌ستوور و یاساكان نامێنێته‌وه كه گه‌ل په‌سه‌ندی كردوون، هیچ گوشارێكی مه‌عنه‌وی و ماددیش له‌سه‌ر ئه‌و گروپه سیاسییانه دروست نابێت كه له ماوه‌یه‌كی یاسایی دیاریكراودا كابینه‌ی به‌سه‌رچووی حكومه‌ت به جێبهێڵن و كابینه‌یه‌كی نوێ پێكبهێنن.
گه‌وهه‌ری جیاوازییه‌كه له‌وه‌دایه كه حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر، ته‌نها بۆ ئه‌وه هه‌یه كه گره‌نتیی به‌ڕێوه‌بردنی كاری رۆژانه‌ی حكومه‌ت بكات، به‌دیاریكراویش له‌و ماوه یاساییه كورته‌ی كه تیایدا پارته براوه‌كان راسپێردراون بۆ پێكهێنانی كابینه‌یه‌كی نوێ، واته ته‌نها به‌رپرسیارێتییه‌كی ئه‌خلاقی و مه‌عنه‌وی به‌جێ ده‌گه‌یه‌نێت و به‌س، له‌وه به‌ده‌ر، هیچ بنه‌مایه‌كی دیموكراسی و یاسایی نییه كه وه‌ك حكومه‌تێكی خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو ره‌فتار بكات.
حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر بۆی نییه بڕیاری سیاسی بدات، مافی نییه به ناوی گه‌له‌وه هاوپه‌یمانێتی و رێككه‌وتنامه‌كان ببه‌ستێت، یان گرژیی سیاسی دروست بكات، یان بڕیار له جه‌نگ و ئاشتی بدات، یان ئیمزای گرێبه‌سته ماوه‌درێژه‌كان بكات، یاخود به‌رپرسانی باڵا دابمه‌زرێنێت، یان پرۆژه بودجه ئاماده بكات و دامه‌زراوه‌كان دابڕێژێته‌وه، یان پرۆژه یاسا پێشكه‌ش بكات، یاخود قه‌رز و قۆڵه بێنێته سه‌ر وڵات، یان باج و خه‌راجی نوێ بخاته سه‌ر دانیشتووان، یان هه‌ر رێكار‌و كارێكی تر ئه‌نجامبدات كه شوێنه‌واری ئاینده‌یی له‌سه‌ر كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت و له‌سه‌ر دۆخی كۆمه‌ڵگه هه‌بێت.
ئه‌م بابه‌ته، له په‌یوه‌ندیدا به حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری هه‌رێمی كوردستانه‌وه، به‌و مه‌به‌سته ده‌خه‌ینه‌ڕوو كه كاربه‌ده‌ستانی ناوی و پارته‌كانمان به‌گیانێكی ره‌خنه‌گرانه‌وه بڕواننه درێژه‌كێشانی حكومه‌تی كاربه‌رێكه‌ر. بۆ ئه‌وه‌یه شه‌رم له‌وه بكرێت كه حكومه‌ت شه‌رعییه‌تی دیموكراتییانه‌ی نییه. بیریان بێته‌وه كه خوله‌كانی هه‌ڵبژاردن و كابینه‌كان بۆ ماوه‌ی ته‌نها 4 ساڵن و به‌س، هه‌ر به‌رده‌وامبوونێكی ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ش قه‌زاوه‌تێكی تر هه‌ڵناگرێت بێبه‌هابوونی زیاتری ئه‌زموونی هه‌رێم نه‌بێت له‌به‌رچاوی جیهان و دۆسته‌كانمان، بێنرخبوونی زیاتری دامه‌زراوه‌كانمان نه‌بێت له‌به‌رده‌م رای گشتیی گه‌له‌كه‌ماندا.