د.عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا
د.عەدالەت عەبدوڵڵا
هه‌ر هێزو ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسی كه دژی رژێمێكی دیكتاتۆری بوو، به مانای ئه‌وه نییه دیموكراته، یان خۆبه‌خۆ ده‌بێته هه‌ڵگری پره‌نسیپه‌كانی دیموكراسی، به‌تایبه‌تی كه یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی رژێمه دیكتاتۆره‌كان ئه‌وه‌یه كه دوژمنی هه‌موو فۆرمه‌كانی به‌رهه‌ڵستكاری و ره‌خنه‌گرتن و ئازادیی كاری سیاسین.
له رژێمی دیكتاتۆریدا، فره‌حزبی، یان بوونی نییه، یان ئه‌وه‌ی هه‌یه كارتۆنییه، واته دیارده‌یه‌كی ته‌واو بوكه‌ڵه‌ییه، ئه‌وه‌ی به ویستی خۆی هه‌ڵیده‌په‌ڕێنێت و جڵه‌و و ئاراسته‌ی ده‌كات!، هێزی فه‌رمانڕه‌وایه، بۆیه به سروشتی حاڵ، هه‌ر گروپێكی سیاسی كه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م هاوكێشه خنكینه‌ر و فریوده‌ره‌دا بژی، ئیتر له ژێر تایتڵی هه‌ر ئایدیۆلۆژیایه‌كدا بێت، مه‌حكومه كه ببێته به‌رهه‌ڵستكارێكی توندوتیژی ئه‌و جۆره له رژێمی سیاسی، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌م به‌رهه‌ڵستكارییه، كه‌م و زۆر، بیگۆڕێت بۆ هێزێكی دیموكرات، یان شوناسی دیموكراتخوازیی پێببه‌خشێت.
هۆكاری ئه‌و فاكته، روونه: ئه‌گه‌ر دیموكراسی، وه‌ك كۆمه‌ڵێك به‌هاو پره‌نسیپ و كۆنسێپتی مۆدێرن، وه‌ك فه‌لسه‌فه‌یه‌كی سیاسیی تایبه‌ت بۆ مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه و جیهان، نه‌بووبێته گوتار و ئه‌ده‌بیات و تاك به تاكی ئه‌ندامانی گروپی سیاسیی له‌سه‌ر په‌روه‌رده نه‌كرابێت، ئه‌سته‌مه ته‌نها له رێی دروشم و خه‌باتكردنه‌وه له دژی دیكتاتۆرییه‌ت، به‌ده‌ستبێت.
ئه‌گه‌ر دیموكراسی و دیموكرات‌بوون، گوزارشت نه‌بێت له باوه‌ڕهێنانێكی راسته‌قینه به سه‌روه‌ریی گه‌ل، ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات، جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان له یه‌كتر، هه‌ڵبژاردن و به‌شداریی سیاسی، فره‌یی سیاسیPolitical Pluralism، ئازادیی بیروڕا، سه‌روه‌ریی یاسا، یان وه‌ك ئالان تۆرین (1925-2023ز) ده‌ڵێت: رێزگرتن له مافی كه‌مینه، ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ژموونی ده‌سه‌ڵات و بازاڕ، یان پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ، یه‌كسانیی هاووڵاتیان له‌به‌رده‌م یاسادا، سه‌ربه‌خۆیی دادگاكان، لێپرسینه‌وه و شه‌فافییه‌ت، ئازادیی ره‌خنه‌گرتن، ناڕه‌زایی و به‌رهه‌ڵستكاری، مافی هاووڵاتیبوون، ده‌ركه‌وتنی هێزی كۆمه‌ڵایه‌تیی چالاك، بوونی سه‌ندیكا و رێكخراوی سه‌ربه‌خۆی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و... هتد، ئه‌وا زۆر قورسه كه وه‌ك گروپێكی سیاسی، یان ده‌سه‌ڵاتێكی فه‌رمانڕه‌وا، بتوانیت خه‌سڵه‌تی دیموكرات‌بوون و دیموكراسی به‌سه‌ر خۆتدا داببڕیت، له‌وه‌ش خراپتر خۆت بپارێزیت و نه‌كه‌ویته‌وه ناو ته‌ڵه‌ی دووباره‌كردنه‌وه‌ی مێژووی دیكتاتۆره‌كان و له هه‌لومه‌رجی فه‌رمانڕه‌واییدا، سه‌رله‌نوێ، شوێن پێی زۆربه‌ی یان به‌شێكی هه‌مان ئه‌و ره‌فتار و سیاسه‌تانه هه‌ڵنه‌گریته‌وه كه رژێمێكی دیكتاتۆری، هه‌یه‌تی.
له‌م رووه‌وه، زۆرجار نموونه‌ی سه‌لماندنی ئه‌م به‌ڵگه‌نه‌ویسته ده‌هێنینه‌وه، به‌ڵام نموونه‌ی زه‌ق و دیار به‌لامانه‌وه، ئه‌زموونی یه‌كێتیی سۆڤێته Soviet Union (1922-1991ز) كه خاوه‌نی شه‌ره‌فی به‌شداریكردنێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه له‌كۆتاییهێنان به دیكتاتۆرترین و تۆتالیتارترین رژێمی سیاسی له مێژووی نوێی مرۆڤایه‌تیدا كه رژێم و ده‌سه‌ڵاتی نازیزم-ه (1933-1945ز) له ئه‌ڵمانیای سه‌رده‌می هیتله‌ر.
هه‌موو ده‌زانین كه ئایدیۆلۆژیای ره‌سمیی یه‌كێتی سۆڤێت بریتی بوو له ماركسی لینینی، كه زاده‌ی بیری كارڵ ماركس(1818-1883ز) گه‌وره فه‌یله‌سوفی ئه‌ڵمانی و ڤلادیمیر لینین (1870-1924ز) گه‌وره سه‌ركرده‌ی شۆڕشی به‌لشه‌فی بوو. یه‌كێتیی سۆڤێت كه به‌و ئایدیۆلۆژیایه‌وه رووبه‌ڕووی نازیزم بووه‌وه، كه‌م و زۆر، به‌مانای ئه‌وه نه‌بوو كه باوه‌ڕی به دیموكراسی هه‌بێت، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه، به‌ڵكو خودی ئایدیۆلۆژیای سۆڤێت، هه‌ر خۆی ئیلهامبه‌خشی چه‌ندین رژێمی سیاسیی دیكتاتۆری و نادیموكرات بوو له‌جیهاندا، له‌وانه: كۆریای باكوور، كه‌مبۆدیا، كوبا، لاوس، ڤێتنام و... هتد، چونكه كۆمۆنیزم، به‌ئاشكرا، دوا مه‌رامی ئه‌و ئایدیۆلۆژیایه بوو، له‌وه‌ش زیاتر باوه‌ڕی به فۆرمێك له ئابووری هه‌بوو كه به‌شێوه‌یه‌كی سێنتراڵ و له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه پلانی بۆ دابنرێت. ئه‌و له‌گه‌ڵ باڵاده‌ستیی حزبی قائید و دژی هه‌موو ده‌ركه‌وتنێكی پلۆرالیزمی سیاسییش بوو، هاوكات دژی خاوه‌ندارێتیی تایبه‌ت بوو، ده‌بوایه هه‌موو شتێك به‌ناوی موڵكدارێتیی گه‌له‌وه به ره‌هایی له‌ژێر كۆنترۆڵی ده‌وڵه‌ت و حزبی فه‌رمانڕه‌وادا بێت!.
له رووی پراكتیكیشه‌وه، له سه‌رده‌می جۆزێڤ ستالین-دا Joseph Stalin (1878-1953ز)، هه‌ر خودی یه‌كێتیی سۆڤێت خۆی، گه‌وره‌ترین سه‌رزه‌مینی داپڵۆسینی سیاسی، له سێداره‌دان، برسێتی، تیرۆركردن و ...هتد بوو كه به‌پێی هه‌ندێ ئامار ژماره‌ی قوربانیانی ده‌گاته سه‌رو 20 ملیۆن كه‌س!. ئێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ژماره‌ی قوربانیانی هه‌ر هه‌مان زلهێزی ئه‌و سه‌رده‌مه، له جه‌نگی جیهانیی دووه‌مدا (1939-1945ز) له پێناوی رووخاندنی رژێمێكی دیكتاتۆری وه‌ك نازیزم، گه‌یشتبووه نزیكه 21 بۆ 28 ملیۆن كه‌س كه 11 ملیۆنیان هه‌ر سه‌رباز بوون!، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌م شه‌ره‌فه گه‌وره‌یه، كه نه‌هێشتنی خوێناوی‌ترین ده‌سه‌ڵاتی تۆتالیتێرییه له جیهاندا و پێشكه‌شكردنی ئه‌و ده‌یان ملیۆن قوربانییه‌ش له‌و پێناوه‌دا، به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و نازناوه به یه‌كێتیی سۆڤێت ببه‌خشێت كه ده‌سه‌ڵاتێكی دیموكراته.
به مانایه‌كی ساده، خه‌باتی سیاسی بۆ گۆڕینی ده‌سه‌ڵاتێكی دیكتاتۆری، هه‌رگیز ناتكات به هێز و ده‌سه‌ڵاتێكی دیموكرات، ئه‌مه‌ش راستییه‌كه سه‌باره‌ت به واقعی كوردستانیش ده‌یان مانا و مه‌غزای هه‌یه كه بێگومان له ده‌رفه‌تی تردا دێینه‌وه سه‌ری!.