د.عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا
مام جه‌لال له‌و سه‌رده‌مه‌دا
پێیوابووه كه جه‌بر به‌م په‌یماننامه‌یه کرێگرته‌یی خۆی بۆ كۆڵۆنیالیزم
زیاتر ئاشكرا كردووه و ویستوویه‌تی بۆی بسه‌لمێنێت كه له
ده‌سه‌ڵاتدارانی پێش خۆی زیاتر بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی و ئازادیخوازی عیراق
ده‌چه‌وسێنێته‌وه
پێشه‌كی
ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌یخوێنیته‌وه، ده‌قی ته‌واوكاری و پوخته‌ی دوو
سمیناری تایبه‌ته به كتێبی: (كۆنگره‌كانی ئۆپۆزسیۆنی عیراقی و گوتاری
یه‌كبوونخوازیی مام جه‌لال- كۆنگره‌ی له‌نده‌ن به نموونه)، كه له
بنه‌ڕه‌تدا بریتییه له توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی و به زمانی عه‌ره‌بی
نووسراوه.
هه‌ردوو سمیناره‌كه، به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له نووسه‌ران و
رۆژنامه‌نووسان و خوێنه‌ران، له رۆژانی 7 و 14ی شوباتی 2026 سازكراون،
یه‌كه‌میان له ساڵۆنی كوردستانی نوێ له سلێمانی و دووه‌میان له ساڵۆنی
لاپه‌ڕه (9) له شاری هه‌ولێر. جگه له‌و دوو سمیناره، هه‌مان
توێژینه‌وه له4ی تشرینی یه‌كه‌می 2023دا له چوارچێوه‌ی زنجیره
توێژینه‌وه‌كانی دیداری نیشتمانیی یادی شه‌ش ساڵه‌ی كۆچی دوایی سه‌رۆك مام
جه‌لال، له شاری پیرۆزی نه‌جه‌ف، به زمانی عه‌ره‌بی، پێشكه‌شكراوه.
ده‌ستپێك
سه‌ره‌تا زۆر سوپاس بۆ ده‌زگای سه‌رۆك جه‌لال تاڵه‌بانی، كه
له‌پشت بیرۆكه و داواكردنی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌وه بوو، پێزانینم بۆ
بۆردی هۆشیاری و هه‌ڤاڵانی بۆردیش هه‌یه كه ئه‌ركی چاپكردنی
توێژینه‌وه‌كه‌یان له‌ئه‌ستۆ گرت.
ئه‌م به‌رهه‌مه، پێش نزیكه‌ی سێ ساڵ، له دیداری نیشتمانیی یادی شه‌ش
ساڵه‌ی كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال-دا پێشكه‌ش كراوه له شاری نه‌جه‌ف.
دیداره‌كه به سپۆنسه‌ری دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆك جه‌لال تاڵه‌بانی و
دامه‌زراوه‌ی به‌حرو‌لعلوم/په‌یمانگەی عه‌له‌مه‌ین بۆ خوێندنی باڵا
به‌ڕێوه‌چوو. ته‌واوی توێژینه‌وه‌كانی دیدار له‌چوارچێوه‌ی كتێبێكی سه‌دان
لاپه‌ڕه‌ییدا بڵاوكراونه‌ته‌وه، كه پێش دوو ساڵ، له دوو رێوڕه‌سمی
جیاوازدا، یه‌كێكیان له به‌غدای پایته‌خت و ئه‌ویتریان له زانكۆی
سلێمانی، به‌سه‌ر سه‌دان كه‌سایه‌تیی سیاسی و ئه‌كادیمی و رووناكبیردا
دابه‌شكرا. ئێمه له‌به‌رئه‌وه‌ی پێمانوابوو به‌شێك له خوێنه‌ران
حه‌وسه‌ڵه‌ی خوێندنه‌وه‌ی كتێبێكی قه‌باره گه‌وره و سه‌دان لاپه‌ڕه‌ییان
نییه، بۆیه دوای ئه‌وه‌ی كه ره‌زامه‌ندیی ده‌زگای سه‌رۆك جه‌لال
تاڵه‌بانی-مان وه‌رگرت، به پێویستمانزانی كه توێژینه‌وه‌كه‌ی خۆمان به
جیا چاپ بكه‌ین.
هێڵی گشتیی ناوه‌ڕۆك
له پوخته‌دا، ئاماژه‌مان به كێشه و بابه‌تی توێژینه‌وه‌كه
كردووه و لایه‌نی میتۆدنامه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌مان خستۆته‌ڕوو، له‌گه‌ڵ
بیرخستنه‌وه‌ی كورته‌ی ئه‌نجامه‌كان به كلیله وشه‌كانی
توێژینه‌وه‌كه‌شه‌وه، كه بریتین له: ئۆپۆزسیۆنی عیراقی، دیسكۆس/گوتار،
مام جه‌لال، كۆنگره‌ی له‌نده‌ن.
هێڵی گشتیی كورته‌ی ناوه‌ڕۆكی ئه‌م به‌رهه‌مه، به پوختی له پێشه‌كی
توێژینه‌وه‌كه‌دا خراوه‌ته‌ڕوو. له‌وێ ئاژه‌مان به رۆڵی مام جه‌لال
كردووه له كۆنگره‌ی له‌نده‌ن و له به‌دیهێنانی پرۆژه‌ی رووخاندنی رژێمی
به‌عسدا، به‌شدارییه‌كانی له یه‌كخستنی هه‌وڵ و تواناكانی ئۆپۆزسیۆنی
عیراقی، به‌شداربوونی له گه‌ڵاڵه‌كردنی كۆمه‌ڵێك لێكگه‌یشتنی نیشتمانیدا،
داڕشتنی كۆمه‌ڵێك سیناریۆ بۆ پاشه‌ڕۆژی عیراق، به تایبه‌تی له كۆمه‌ڵێك
رووه‌وه: له‌وانه، سیناریۆكانی تایبه‌ت به چۆنییه‌تی یه‌كڕیزیی خاك و
خه‌ڵكی عیراق، پاراستنی سیستمی سیاسیی داهاتوو، ئاسایش و سه‌قامگیریی
وڵاته‌كه، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لانی عیراق و پێكهاته‌كانی و پێگه‌ی
نوێنه‌رانی سیاسیی ئه‌و پێكهاتانه له عیراقی دوای سه‌دامدا، به تایبه‌تی
دوای ئه‌وه‌ی كه زۆربه‌ی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، ورده ورده له
مه‌رجه‌كانی گۆڕانكاریی سیاسی تێگه‌یشتن و پله به پله به رووی بڕیاری
ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانیدا كرانه‌وه، كه بریتی بوو له یاسای
ئازادكردنی عیراق و بڕیاری رووخاندنی رژێم.
ئاماژه‌مان به‌وه‌ش داوه كه مام جه‌لال، له‌و قۆناغه مێژووییه‌دا به‌شداربووه له:
- په‌یوه‌ندیكردن به هه‌موو ئه‌و هێزه عیراقییانه‌وه كه بایكۆتی كۆنگره‌ی له‌نده‌نیان كردبوو.
- به‌دیهێنانی كۆده‌نگییه‌كی نیشتمانیی به‌رفراوان له ناو ریزه‌كانی هێزه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی عیراقدا.
- دیاریكردنی رێوشوێنه‌كانی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پرۆژه‌ی گۆڕانكاریی سیاسی له عیراق.
- به‌دیهێنانی به‌شداریكردنی پراكتیكییانه‌ی ئۆپۆزسیۆن له سه‌رخستنی
پرۆژه‌كه‌دا. به‌تایبه‌تی كه له‌و كاته‌دا ئۆپۆزسیۆنی عیراقی له به‌رده‌م
رای گشتیی ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تییدا، وێنه‌یه‌كی خراپی له‌سه‌ر هه‌بوو،
زۆرجار پۆلێن ده‌كرا بۆ ئۆپۆزسیۆنی هۆتێله‌كان و سه‌نگه‌ره‌كان (الفنادق
والخنادق)، واته ئۆپۆزسیۆنێك كه به گشتی، به هه‌ردوو به‌شه‌كه‌یه‌وه،
وه‌ك ئۆپۆزسیۆنێكی بێ توانا له ئاست رووداو و پێشهاته‌كاندا ده‌رده‌كه‌وت،
وه‌ك سه‌یركه‌ر/متفرج له به‌رامبه‌ر پلانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی
ئه‌مریكا ده‌بینرا بۆ رووخاندنی سه‌دام، بگره وێنه‌كه‌ی وا بڵاوببوه‌وه
كه به‌ره‌یه‌كی پارچه پارچه‌یه و له‌ئاست رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی
رووداوه‌كانی داهاتووی عیراقدا نییه.
به‌شی یه‌كه‌می توێژینه‌وه‌كه
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له سێ به‌ش پێكدێت، یه‌كه‌مان
میتۆدنامه‌یه، كه كۆمه‌ڵێك لایه‌نی له‌خۆگرتووه، له‌وانه: كێشه‌ی
توێژینه‌وه‌كه، كه پرسیاره‌كانی له‌مه‌دا خۆیان ده‌بیننه‌وه:
- ئایا ئه‌و بابه‌تانه چین كه مام جه‌لال له كۆنگره‌ی له‌نده‌ن
له‌سه‌ریان وه‌ستاوه و پرسی یه‌كبوونخوازیی له دیسكۆرسی ئه‌ودا
ده‌سه‌لمێنن؟
- ئایا ئه‌و شێوازانه له ده‌ربڕین و لایه‌نی زمانه‌وانی و فۆرمه‌كانی خسته‌ڕوو و ره‌وانبێژی چین، كه مام جه‌لال پشتی پێ به‌ستوون؟
گرنگییه‌كی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌وه‌دایه كه ئه‌و فه‌لسه‌فه
سیاسییه‌مان بۆ ده‌هێنێته گۆ كه دیسكۆرسی/گوتاری مام جه‌لال-ی له‌سه‌ر
به‌نده، به‌تایبه‌ت له چی؟ له گرنگترین وێستگه‌ی سیاسیی چاره‌نووسسازی
عیراقدا، كه كۆنگره‌ی له‌نده‌نه.
جۆری توێژینه‌وه‌كه له توێژینه‌وه وه‌سفییه‌كانه، میتۆدی
توێژینه‌وه‌كه‌ش رووپێوییه و كه‌ره‌سته‌ی كۆكردنه‌وه‌ی داتا و زانیارییش
بریتییه له‌و ئه‌ده‌بیاته نووسراوه‌ی كه له‌باره‌ی ئۆپۆزسیۆنی عیراقی و
مام جه‌لال-ه‌وه هه‌ن، ئامرازه Tool بنه‌ڕه‌تییه‌كه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌ش
بریتییه له فۆرمی شیكردنه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆك Content Analysis.
كۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌كه بریتییه له وتاره‌كانی مام جه‌لال له
كۆنگره‌كانی ئۆپۆزسیۆنی عیراقی‌دا. ئۆپۆزسیۆن كۆمه‌ڵێك كۆنگره‌ی هه‌بووه،
له‌وانه: كۆنگره‌ی به‌یروتی 1991، كۆنگره‌ی ڤێنای حوزه‌یرانی 1991،
كۆنگره‌ی له‌نده‌نی 15ی ته‌مموزی 1991، كۆنگره‌ی سه‌ڵاحه‌دین له17ی تشرینی
یه‌كه‌می 1992، دوا كۆنگره‌ش كه له هه‌موویان چاره‌نووسسازتر بوو،
كۆنگره‌ی له‌نده‌نی ساڵی 2002ز -ه. هه‌ڵبه‌ته، هه‌ر له‌به‌ر
گرنگییه‌كه‌ی، وتاره‌كه‌ی مام جه‌لال-مان له‌م كۆنگره‌یه‌دا كردووه‌ته
مشته‌ی Sample توێژینه‌وه‌كه. ئه‌مانه و چه‌ند لایه‌نێكی تریش كه
ده‌توانرێ له كتێبه‌كه‌دا ببینرێن.
به‌شی دووه‌می توێژینه‌وه‌كه
به‌شی دووه‌می ئه‌م توێژینه‌وه‌یه، سێ ته‌وه‌ری له‌خۆگرتووه،
ته‌وه‌ری یه‌كه‌میان تایبه‌ته به دیارده‌ی ئۆپۆزسیۆنی عیراقی وه‌ك زاده‌ی
كۆمه‌ڵێك سته‌می مێژوویی. ئێمه لێره‌دا ئه‌و كۆنتێكسته مێژووییه‌مان
دیاریكردووه كه بۆته بنه‌ما و هۆكاری سیاسی و سۆسیۆلۆژی بۆ سه‌رهه‌ڵدانی
كاری به‌رهه‌ڵستكاری له به‌رامبه‌ر رژێمه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی
عیراقدا. باسی له دایكبوونی شێواوی ده‌وڵه‌تی نوێی عیراقمان له ساڵی
1921دا كردووه، كه دیاری ده‌ستی كۆڵۆنیالیزمی به‌ریتانی بووه.
ئاماژه‌مان بۆ ئه‌و تۆوه له فیتنه‌ی تایه‌فه‌گه‌ری كردووه كه
كۆڵۆنیالیزم له رێی دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتی پاشایەتی و سیستمه
فه‌رمانڕه‌واییه‌كه‌وه له ناو كۆمه‌ڵگه‌ی عیراقی‌دا، چاندی.
پاشان باسكردن له قۆناغی ئینتیداب لە -1921 1932ز، كه زاده‌ی
رێككه‌وتنامه‌ی سان ریمۆ (1920ز) بوو. له‌سه‌ر دۆخی نائاسایی له عیراقیش
وه‌ستاوین، كه له پشت سه‌رهه‌ڵدانی دیارده‌ی به‌رهه‌ڵستكارییه‌وه بووه
له‌م وڵاته‌دا، له‌مڕووه‌وه، نموونەیه‌كی زه‌قی سته‌مكاریی سیاسیمان
هێناوه‌ته‌وه، ئاماژه‌مان به‌وه كردووه كه له ساڵی -1921 2003 هیچ
كاراكته‌رێكی شیعه مه‌زهه‌ب نه‌یتوانیوه فه‌رمانڕه‌وایی وڵات بكات
ته‌نیا ساڵح جه‌بر (1896 1957-ز) نه‌بێت له ساڵی 1948، كه ئه‌ویش له
سوننه‌كان خراپتر بووه بۆ گیانی شیعه‌ی عیراق و پێكهاته‌ی كورد و ته‌واوی
ئازادیخوازان.
باسمان له‌و ناڕه‌واییه مێژووییه به‌رامبه‌ر به پێكهاته‌كانی تری عیراق
و سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی كه‌مینه‌یه‌ك كردووه به‌سه‌ر زۆرینه‌ی
عیراقییه‌كاندا و كاریگه‌ریی ئه‌م سته‌مه سیاسییه له‌سه‌ر سه‌رهه‌ڵدانی
یاخیبوونی سیاسی و دروستبوونی ده‌یان بزووتنه‌وه‌ی به‌رهه‌ڵستكاری له
وڵات، به‌تایبه‌تی له‌دوای هاتنی به‌عسییه‌كان بۆ فه‌رمانڕه‌وایی له
دووه‌مین كوده‌تایاندا له 1968 به‌سه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان عارف و
كۆنترۆڵكردنی هه‌موو جومگه‌كانی ده‌وڵه‌تی عیراق له رێگه‌ی توندوتیژی و
تۆقاندن و له‌سێداره‌كان و راوه‌دوونانی ئازادیخوازانه‌وه.
ته‌وه‌ره‌كانی به‌شی دووه‌م
له ته‌وه‌ری دووه‌می به‌شی دووه‌می توێژینه‌وه‌كه‌دا، باس له
مام جه‌لال و ره‌گوریشه‌ی گرنگیدانی ده‌كه‌ین به ئۆپۆزسیۆنی عیراقی و
ئاماژه‌مان به كۆمه‌ڵێك بابه‌ت كردووه، له‌وانه:
- باسكردنی رۆڵ و چالاكیی مام جه‌لال له ساڵی 1948دا كه ئه‌و كات ته‌نیا
گه‌نجێكی 15-16 ساڵان بووه و خوێندكاری ناوه‌ندیی بووه و ئه‌ندامی
پارتی بووه و به‌شداربووه له خۆپیشاندانه‌كانی عیراق دژی په‌یماننامه‌ی
پۆرتسمۆسPortsmouth Treatyی نێوان عیراقی سه‌رده‌می ساڵح جه‌بر و
به‌ریتانیا. مام جه‌لال له‌و سه‌رده‌مه‌دا پێیوابووه كه جه‌بر به‌م
په‌یماننامه‌یه کرێگرته‌یی خۆی بۆ كۆڵۆنیالیزم زیاتر ئاشكرا كردووه و
ویستوویه‌تی بۆی بسه‌لمێنێت كه له ده‌سه‌ڵاتدارانی پێش خۆی زیاتر
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی و ئازادیخوازی عیراق ده‌چه‌وسێنێته‌وه.
- هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌ی تێدایه كه چۆن مام جه‌لال له ساڵی 1948دا به
هه‌ڵبژاردن ده‌بێته نوێنه‌ری قوتابیانی كۆیه و به‌شداریی له یه‌كه‌م
كۆنگره‌ی قوتابیانی عیراقدا ده‌كات، كه له شه‌قامی السباع له به‌غدا
رێكخرابوو، چۆن له‌و كاته‌شه‌وه ئیتر وه‌ك گه‌نجێكی خاوه‌ن هۆشیاریی سیاسی
له‌سه‌ر ئاستی عیراق و كوردستان تێكه‌ڵ به كاری به‌رهه‌ڵستكاری ده‌بێت.
دیاره له توێژینه‌وه‌كه‌دا، هه‌ر له هه‌مان ته‌وه‌ردا، به وردی هێڵی
گشتی قۆناغه‌كانی كاری به‌رهه‌ڵستكاریی مام جه‌لال-مان له‌و (55) ساڵه‌ی
رابردوودا له (1948 2003-) دیاری كردووه.
له ته‌وه‌ری سێیه‌می به‌شی دووه‌مدا، له‌سه‌ر چه‌ند كۆنسێپت و ده‌سته‌واژه‌یه‌ك وه‌ستاوین، له‌وانه:
- كۆنسێپتی دیسكۆرس (مفهوم الخطاب)، له هه‌ردوو رووی زمانه‌وانی و زاراوه‌ییه‌وه له كه‌له‌پوری هه‌ردوو هزری
رۆژئاوایی و عه‌ره‌بیدا.
- باسی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی گوتاری یه‌كبوونخوازیی مام جه‌لال-مان كردووه
و دیدی ئه‌م سه‌ركرده‌یه بۆ شوناسه فراوانه‌كه‌ی، كه شوناسێكی
نیشتمانیی عیراقییه جگه له شوناسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی خۆی، کە
كاراكته‌رێكی نه‌ته‌وەیی كوردە.
- ئاماژه‌مان به بیر و پراكتیكی سیاسیی مام جه‌لال كردووه له‌ناو
كۆنتێكستی مێژوویی جیاجیادا، كه وایان كردووه هه‌ڵگری شوناسێكی عیراقی
بێت به‌و جۆره‌ی كه ببێته جێی متمانه‌ی هه‌موو عیراقییه‌كان.
-هه‌روه‌ها گوتاری یه‌كبوونخوازی مام جه‌لال-مان، هه‌م له‌ناو كورد خۆی و
هه‌م له‌ناو عیراقیشدا، به‌ستۆته‌وه به سه‌ره‌تایه‌كی Pirinciple فكریی
خۆیه‌وه كه بریتییه له پره‌نسیپی ململانێ و یه‌كبوون (الوحدة و
الصراع) كه مام جه‌لال له كتێبی
(الجبهة الوطنیة المتحدة)دا زۆر به جوانی تیۆریزه‌ی كردووه.
- هه‌روه‌ها گوتاری یه‌كبوونخوازی مام جه‌لال-مان گرێداوه‌ته‌وه به
تێڕوانین و فه‌لسه‌فه سیاسییه‌كه‌یه‌وه له مامه‌ڵه‌كردندا له‌گه‌ڵ
تایبه‌تمه‌ندییه ئایینی و مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌یی و ئایدیۆلۆژییه‌كان له
عیراق.
له ته‌وه‌ری سێیه‌می به‌شی دووه‌مدا: چوینه‌ته سه‌ر كۆنگره‌ی له‌نده‌ن و
هه‌موو كۆنگره‌كانی تری پێشووی ئۆپۆزسیۆنی عیراقی و ته‌واوی ئه‌و حزب و
رێكخراوه سیاسییه عیراقی و هه‌موو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه به‌شدارییان
تیایاندا كردووه، باسی هه‌ندێ ورده‌كاریی رووداو و ئیڤێنته‌كانی ناو
كۆنگره‌كه‌ی له‌نده‌نیشمان كردووه.
دوا به‌شی توێژینه‌وه‌كه
دوایین وێستگه‌ی توێژینه‌وه‌كه، به‌شی سێیه‌مه، كه بریتییه
له توێژینه‌وه‌ی شیكاریی بۆ دیسكۆرسی مام جه‌لال له‌و وتاره‌یدا كه له
كۆنگره‌ی له‌نده‌ن پێشكه‌شی كردووه له‌گه‌ڵ خستنه‌ڕووی ئه‌نجامه‌كانی
توێژینه‌وه‌كه. بێگومان وتاره‌كه‌ی مام جه‌لال له كۆنگره‌كه‌دا له
(1061) وشه پێكهاتووه، (86) رسته‌شی له‌خۆگرتووه.
ته‌واوی وتاره‌كه‌ی مام جه‌لال-مان
به ئامرازی شیكردنه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆك به‌سه‌ر ده‌سته‌كانی تایبه‌ت به
شیكردنه‌وه دابه‌شكردووه، ده‌سته‌ی ئه‌وه‌ی كه چی وتراوه؟ (ماذا
قیل؟)، دووه‌میشیان ده‌سته‌ی ئه‌وه‌ی چۆن وتراوه؟ (كیف قیل؟). له
یه‌كه‌میاندا له ناوه‌ڕۆكی وتاره‌كه و بابه‌ت و بیرۆكه
سه‌ره‌كییه‌كانیمان كۆڵیوه‌ته‌وه، له دووه‌میشیاندا، له شێوازی
گوزارشتكردن و خستنه‌ڕوو و لایه‌نی زمانه‌وانی و ره‌وانبێژی له
پێشكه‌شكردنی وتاره‌كه‌یدا.
ئه‌م به‌شه‌ی توێژینه‌وه‌كه زانیاری و داتا و خشته و ئه‌نجامگیریی زۆر
وردی تێدایه، كه پێمخۆشه خوێنه‌ر به وردی بیانخوێنێته‌وه، چونكه
سه‌لماندوومانه كه چۆن مام جه‌لال هه‌ڵگری گوتارێكی یه‌كبوونخوازیی بووه
له سه‌رده‌مێكدا كه یه‌كڕێزیی ئۆپۆزسیۆنی عیراقی نیمچه مه‌حاڵ بووه،
چۆن له رێگه‌ی ئه‌م دیسکۆرسه‌ی خۆی و له رێی پراكتیزه‌كردنییه‌وه، بۆته
هۆكاری كۆكردنه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆنی عیراقی له ده‌وری پرۆژه‌ی گۆڕینی سیاسی
كه بریتی بوو له رووخاندنی رژێمی به‌عس له 2003دا، چۆنیش ئۆپۆزسیۆنی
هانداوه كه به كرده‌یی له پرۆژه‌ی رووخاندنی رژێمدا به‌شداربن، چۆنیش
داننانی به مافه سیاسییه‌كانی گه‌لی كورد و چه‌سپاندنی فیدراڵییه‌تی
هه‌رێمی كوردستانی له عیراقێكی دیموكرات و ئیتیحادیدا كردۆته بنه‌ما و
مه‌رجی عیراقی نوێ، عیراقی دوای رووخاندنی رژێم.
ماوه‌ته‌وه بڵێم، توێژینه‌وه‌كه پشتی به 24 سه‌رچاوه‌ی زانستی
به‌ستووه، چه‌ند پاشكۆیه‌كی تێدایه، له‌وانه، ده‌قی وتاره‌كه‌ی مام
جه‌لال و كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی فۆتۆگراف له باره‌ی دیمه‌نه‌كانی كۆنگره‌كه‌ی
له‌نده‌ن و هه‌ندێ وێنه‌ی دیداره‌كه‌ی شاری نه‌جه‌ف و وێنه‌ی توێژه‌ر
له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مام جه‌لال.