بەمەبەستی پەرەپێدانی كەرتی كشتوكاڵ و پیشەسازی لەگەرمیان و بەپاڵپشتی ڕێكخراوی (یونیمێدی ئەوروپی) یەكەمین وۆرك شۆپی نێودەوڵەتی لەبواری كشتوكاڵ و پیشەسازی لەزانكۆی گەرمیان بەڕێووەچوو و لە وۆرك شۆپەكەدا زانكۆكانی هەریەكە لە وڵاتانی ئیتاڵیا و ئیسپانیا و یەمەن وكوردستان بەشداربوون.