بۆ چوارەم هەفتەی لەسەر یەك هەناردەی نەوتی عیراق بۆ ئەمریكا سفرە

عیراق 09:31 AM - 2026/10/26

بەپێی ئەو داتایانەی لەلایەن ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریكاوە بڵاوكراونەتەوە، ماوەی چوار هەفتەیە  هیچ بڕە نەوتێك لە عیراقەوە هەناردەی ئەمریكا نەكراوە.

ئەو زانیاریانەی لە لایەن ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریكاوە بڵاوكراوەتەوە باسلەوەدەكەن  ،تێكڕای هاوردەكردنی نەوتی خاوی ئەمریكا لە 10 وڵاتی سەرەكییەوە لە ماوەی هەفتەی رابردوودا گەیشتووەتە پێنج ملیۆن و 300 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا، ئەمەش بەراورد بە هەفتەی پێشوو كە پێنج  ملیۆن و407 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا بووە،  107 هەزار بەرمیل كەمیكردووە.

بە پێی داتاكان،كەنەدا بە تێكڕا سێ‌ ملیۆن و 902 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا لە پێشەنگی لیستی دابینكەراندایە،ڤەنزوێلا بە 571 هەزار بەرمیل دووەم گەورە هەناردەكاری نەوتی ئەمریكایە،بەڕازیل بە 183 هەزار بەرمیل لە ریزبەندی سێیەمدایە،سعودیە بە 176 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا ریزبەندی چوارەمی گرتووە. بەڵام هیچ بڕە هاوردەكردنێكی نەوتی عیراق لە بازاڕی ئەمریكا تۆمارنەكراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو