هاوپەیمانی مەككە لە تاران كۆدەبنەوە و بڕیار لەبارەی ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدەن.
بڕیارە ئەمڕۆ تارانی پایتەختی ئێران میوانداری كۆبوونەوەیەكی ئەمنی گرنگ بكات كە تێیدا لێپرسراوانی باڵای سێ وڵاتی ئەندام لە هاوپەیمانی مەككە (سعودیە، توركیا، و پاكستان) لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران كۆببنەوە.
ئاژانسی هەواڵی فارس لە زاری عەلی باقری جێگری سكرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران رایگەیاند، خالید بن سەلمان وەزیری بەرگری سعودیە، عاسم مونیر سەرۆكی سوپای پاكستان و ئیبراهیم كالین سەرۆكی هەواڵگری توركیا، لەگەڵ موحسین ڕەزایی، سكرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی كۆدەبنەوە،بە وتەی باقری ئامانجی ئەم كۆبوونەوە هاوبەشە تاوتوێكردنی هەماهەنگی ئەمنی و دامەزراندنی ئاسایشێكی ناوچەیی خۆماڵییە بەبێ دەستوەردانی دەرەكی .
سكرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران ، ڕایگەیاندووە كە ئەو كۆبوونەوەیە بە دەستپێشخەریی ئێران بەڕێوەدەچێت و هیوای خواست كە ئەم هەنگاوە یارمەتیدەر بێت بۆ گەیشتن بە سەقامگیری و ئارامی لە ناوچەكەدا.
ئەمەش لە كاتێكدایە ،هەفتەی ڕابردوو عاسم مونیر سەرۆكی سوپای پاكستان سەردانی تارانی كرد و لەوێ چاوی بە مەسعود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێران و لێپرسراوانی باڵای ئەو وڵاتە كەوت، بەپێی میدیا ناوخۆییەكانی ئێران ، لێپرسراوانی تاران بە عاسم مونیریان راگەیاندووە تا داخوازییەكانی ئێران بەدی نەهێنرێت ، دانوستان لەگەڵ واشنتۆن ئەنجامنادەن.