سەرۆككۆماری ئێران سەردانی روسیا دەكات

عیراق 10:32 AM - 2026/10/24

باڵیۆزی ئێران لە ڕووسیا ڕایگەیاند، مەسعود پزشكیان، سەرۆككۆماری ئێران، ڕۆژی سێشەممە، سەردانی مۆسكۆی پایتەختی ڕووسیا دەكات.
سەبارەت بە ئامانجی سەردانەكە، كازم جەلالی، باڵیۆزی ئێران لە ڕووسیا، رایگەیاند: مەبەست لەم سەردانەی پزیشكیان بەشداریكردنە لە لوتكەی سەرۆكەكانی كۆڕبەندی وڵاتانی هەناردەكاری غاز كە لە مۆسكۆ بەڕێوە دەچێت.

جەلالی ئاماژەی بەوەشكرد، وردەكارییەكانی ئەم سەردانە هێشتا لە قۆناغی بەرنامەڕێژیدایە و هێشتا نازانرێت وێستگەكانی دیكەی سەردانەكە چی دەبێت.
پێشتریش عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندبوو، گفتوگۆكانی نێوان تاران و مۆسكۆ هەفتەی داهاتوو بە ئامادەبوونی پزشكیان و ڤلادیمیر پوتین، سەرۆك كۆمارەكانی هەردوو وڵات، لە پایتەختی روسیا بەردەوام دەبێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو