بانكی گەشەپێدانیی نێودەوڵەتی لە عیراق، بڕیارەكەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكای بۆ خستنە نێو لیستی سزاكان رەتكردەوە و دەڵێت، بانكەكە دامەزراوەیەكی دارایی شەفافن و ئامادەن لەگەڵ بەغداد و واشنتۆن هاوكاری بكەن.
كارگێڕیی بانكی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی بۆ وەبەرهێنان و دارایی لە عیراق، راگەیێندراوێكدا ئەو تۆمەتانەی كە لە لایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكاوە ئاراستەی كراون و بە ناراست ناوی بردن.
بانكەكە تەئكیدی كردەوە كە ئامادەیە لەرێگەی كەناڵە رەسمییەكانەوە لەگەڵ بانكی ناوەندیی عیراق و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا هاوكاری بكات تاوەكو داكۆكی لە نێوبانگی خۆی و مافی كڕیارەكانی بكات.
لە راگەیێندراوی بانەكەكەدا هاتووە: بانكی گەشەپێدانیی نێودەوڵەتی ساڵانێكی زۆرە وەك دامەزراوەیەكی رەسەن كار بۆ پاڵپشتیكردنی ئابووریی عیراق دەكات و لەژێر چاودێریی وردی بانكی ناوەندیی عیراقدایە و پابەندی تەواوی یاسا و رێنماییە نێودەوڵەتییەكانی بواری بانكییە.
ئەم هەڵوێستەی بانكەكە دوای ئەوە دێت، رۆژی پێنجشەممە، 15ی تشرینی یەكەمی 2026، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی گۆشەگیركردنی ئابووریی ئێران، سزای بەسەر بانكەكەدا سەپاند.