داهاتی نانەوتی یەك هەفتەی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە ،لە رۆژانی 10 ی تشرینی یەكەم تا 16 ی تشرینی یەكەمی 2026 ، بڕی نۆ ملیار و 908ملیۆن دینار بووە.
سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان ،داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە بەشێوەیەك، بڕی نۆ ملیار و 908 ملیۆن و 70 هەزار و 84 دینار بووە،بەجۆرێك كە سەدا 82 ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و سەدا 18 ی داهاتەكە بەشێوەی چەكە و مقاسەش سفرە .
رۆژی 15-12-2022 دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بەخاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی.ئێستا رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لەسایتی شەفافییەتەوە بزانیت.