فلای دوبەی هەڵوەشاندنەوەی گەشتەكانی بۆ ئیسرائیل تا كۆتایی ئەم مانگە درێژكردەوە

عیراق 09:33 AM - 2026/10/12

كۆمپانیای فلای دوبەی ماوەی هەڵوەشاندنەوەی گەشتەكانی لە نێوان دوبەی و تەلئەبیب تا كۆتایی ئەم مانگە درێژكردەوە.

بەپێی ئاگادارییەكی كۆمپانیاكە ، فلای دوبەی ماوەی هەڵوەشاندنەوەی گەشتەكانی لە نێوان دوبەی و تەلئەبیب تا كۆتایی مانگی تشرینی یەكەم درێژكردووەتەوە،بەپێی ئاگادارییەكە، كۆمپانیاكە ڕێگە بەو سەرنشینانە دەدات كە بەهۆی هەڵوەشاندنەوە كاریگەرییان لەسەرە، تا 30 رۆژ پێش یان دوای كاتی دیاریكراویان ، بەرواری گەشتەكانیان بگۆڕن،ئەمەش بەپێی بەردەستبوونی كورسی و مەرجەكانی حجزكردنە. هەروەها سەرنشینەكان دەتوانن داوای گەڕاندنەوەی پارەی تەواو بكەن بۆ هەر بەشێكی بەكارنەهێنراوی گەشتەكانیان.

ئەمەش لە كاتێكدایە،لە 30 ی ئەیلولدا فڕۆكەیەكی فلای دوبەی كە لە ڕێگای دوبەیەوە بەرەو تەلئەبیب دەڕۆیشت، ئاگاداركردنەوەیەكی نارد ، پێش ئەوەی ناچار بێت لە سعودیە بنیشێتەوە. دواتر هێڵی ئاسمانیەكە ئاشكرایكرد،شەڕ لە نێوان  دوو فڕۆكەوانی فرۆكەكە دروستبووە،لەكاتێكدا لێكۆڵینەوەكان ئاماژەیان بەوەكرد، فڕۆكەوانێكی عومانی هێرشی كردووەتە سەر كاپتنی فڕۆكەكە  و برینداری كردووە، پاشان هەوڵی داوە فڕۆكەكە بخاتە خوارەوە 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو