فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا 'سێنتکۆم' لەبارەی هاتووچۆکردن لە گەرووی هورمز روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "هاتووچۆ لە گەرووی هورمز بەشێوەیەکی ئاسایی بەردەوامە و ناوچەکە لەژێر کۆنترۆڵی ئەمریکا و هاوبەشە ناوچەییەکاندایە".
ئاماژەی بەوەکرد، "کەشتییەکان بەردەوامن لە هاتووچۆکردن لە گەرووەکە و هەڵگری کەلوپەلی بازرگانی و سەرچاوەکانی وزەن، کە لەنێویاندا 20 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو هەیە".
سێنتکۆم دەڵێت، "ئەمریکا و هاوبەشە هەرێمییەکانی بەردەوامن لە کۆنترۆڵکردنی ئەو رێڕەوە ئاوییە".