ناوەندی ئەدەبی و ڕووناكبیریی كۆیە، بە هاوبەشی سەنتەری چالاكی گەنجان لە یادی نۆ ساڵەی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلالدا، ئێوارە كۆڕێكیان بۆ سیاسەتمەدار و نوسەری كورد محمد ئەمین پێنجوێنی ڕێكخست بە ناونیشان (مام جەلالم چۆن و كەی ناسی؟) لە لێدوانێكیشدا بۆ كەناڵی گەلی كوردستان (محمد ئەمین پێنجوێنی) ئاشكرای كرد، سەرۆك مام جەلال بنەغەی پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا دانا و پێشنیاریشی كرد ناوی زانكۆی كۆیە بگۆردرێت بۆ زانكۆی سەرۆك مام جەلال.