مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی عیراقەوە تەمویل كراو چاوەڕوان دەكرێت رۆژی یەكشەممە دەست بەدابەشكردنی مووچە بكرێت.
بەپێی زانیارییەكانی گەلی كوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی دارایی عیراق مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی تەمویل كردووەو پارەكە دەخرێتەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان.
بەپێی زانیارییەكان، بەهۆی ئەوەی پرۆسەی تەمویلكردنەكە كەوتووەتە رۆژی پێنجشەممەوە، چاوەڕوان دەكرێت وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان، رۆژی یەكشەممە دەست بەدابەشكردنی مووچە بكات.
ئەمەش لەكاتێكدایە، رۆژی رابردوو وەزارەتی دارایی عیراق وربینی لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تەواو كرد، هاوكات بەهۆی تەواوبوونی دەوامی رەسمی تەمویلی مووچە كەوتە ئەمڕۆ پێنجشەممە.
رۆژانی 15 تا 19ـی 9ـی 2026 دەست بە دابەشكردنی موچەی مانگی 8ـی مووچەخۆرانی هەرێم كرا، بەڵام تا ئێستا مووچەی مانگی 9 دابەشنەكراوە.