سەرۆک مام جەلال وتی وەرەقەی سپی بۆ کەرکوک ئیمزا دەکەم

چاوپێکەوتن 02:38 PM - 2026/10/03

وتار| ئەحمەد رەفیق
لە تەمەنی رێکخراوەییمدا چەند جارێک چانسی ئەوەم هەبووە لە نزیکەوە بە دیداری سەرۆک مام جەلال شادببم. زۆر باش دێتەوە یادم لەم دیدارەدا کە لە 10-3-2010 لە هاوینەهەواری دووکان بەڕێوەچوو، چەند بە هێمنی و دانایی ئامۆژگاریمانی دەکرد؛ چۆن لە تەنیشت کوردایەتیەوە رێز لە نەتەوە و پێکهاتەکانی دیکە بگرین بە تایبەت تروکمان.
ئەوەی بە لای منەوە جێی شانازیی بوو ئەوەبوو؛ سەرۆک مام جەلال لە ئێمە زیاتر جەختی لەسەر “پرسی کەرکوک” دەکردەوە، تەنانەت ئەوەندە جددیی بوو لەسەر بابەتەکان، بە تەواوەتی وورد بوبووەوە لە ناو گرفتە کولتووری و هونەری و خزمەتگوزارییەکانی پارێزگاکە، ئەو شعورەت لە لا درووست دەبوو کە لە ئێمە کەرکوکی ترە.

لە دەرەنجامی گفتوگاندا سەرۆک مام جەلال وتی؛ «ئامادەم وەرەقەی سپی بۆ کەرکوک ئیمزا بکەم» بەڵام بە داخەوە ئێمە (کەرکوکییەکانی نێو کۆبوونەوەکە) یەک پڕۆژەمان پێنەبوو رادەستی بەڕێزیان بکەین!. بەڵام دەرکەوت سەرۆک مام جەلال لە ئێمە زیاتر دڵی لەلای کەرکوک و کەرکوکییەکانە، وتی دواتر چیتان هەبوو بۆمی بنێرن مامی خۆتان بۆتانی جێبەجێ دەکات بە مەرجێک داواکارییەکان شەخصی نەبن و بۆ کەرکوک و خەڵکەکەی بێت!
لە ساڵڕۆژی ماڵئاوایی کردنتدا گۆڕکەت پڕ لە نوور بێت، پارێزەر و خەمخۆرە راستەقینەکەی کورد و کەرکوک سەرۆک مام جەلال.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو