ئەگەر توێژێک هەبێت لە هەمووان زیاتر غیابی جەستەیی سەرۆک مام جەلالی پێوە دیار بێت توێژە ڕۆشنبیرەکەی کوردستانە ، نووسەران و ئەدیبان و هونەرمەندان .
ئەوان تفەنگێکی بەرگریکار و باوکێکی حەکیم و گەورە خوێندەوارێکی ئۆرگانیک و دەستێکی هەرە بەخشندەیان لە کیس چوو .
لە شاخ و ، لە شار و لە نسکۆ و سەرکەوتندا ،ئەو هەمیشە کوانووی ورە وسەرچاوەی هیوا بوو ، هاوڕێ و ڕێنما و تەگبیرکەر و پارێزەرمان بوو .
دروشمی نان و ئازادی و پارکی ئازادی و سەکۆی ئازادی چەند نموونەیەکی کەمن لەو جیهانە جوانەی کە مامی گەورە ئەدەب و وشە و نووسەری کوردی لێوە دەبینی .
یادی بەخێر و ڕێبازەکەی هەر بەردەوام بێت ..
یەکێتیی نووسەرانی کورد - لقی سلێمانی