وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بە پڕۆسەی چاکسازی لە کۆمپانیای داناغاز بڵاوکردەوە و هاووڵاتییانی دڵنیا کردەوە کە ئەم پڕۆسەیە بە هیچ شێوەیەک کاریگەریی لەسەر کەمبوونەوەی غازی ماڵان ناکات.
بەپێی ڕوونکردنەوەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، پڕۆسەی چاکسازیی کۆمپانیای داناغاز ماوەی مانگێک بەڕێوە دەچێت، لە کاتێکدا لە ئێستادا بڕی بەرهەمهێنانی غاز 640 ملیۆن پێ سێجایە.
لە ماوەی بەڕێوەچوونی چاکسازییەکەدا بڕی بەرهەمهێنانی غاز دەبێتە 520 ملیۆن پێ سێجا، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانیش جەخت دەکاتەوە کە ئەم بڕە کەمبوونەوەیە کەمە و هیچ کاریگەرییەکی لەسەر پێداویستیی غازی ماڵان نابێت.