عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق، لە پەیامێكدا بەبۆنەی كۆتاییهاتنی ئەركی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیو كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا، سوپاسی پێشمەرگەو سەرجەم هێزە عیراقییەكانی كردو وتی، رۆژی 1ی تشرینی یەكەمی 2026، سەرەتای قۆناغێكی نوێیە بۆ چارەسەركردنی پرسی چەكی دەرەوەی دەوڵەت و تاوەكو 30ی حوزەیرانی 2027 ئەو پرسە چارەسەر دەكرێت. هەروەها چەكی سەرجەم گرووپە چەكدارە ناعێراقییەكان دادەماڵین.
سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند، سەردەمێكی نوێ لە عیراق دەستیپێكردووە و وڵاتەكە لە گۆڕەپانی ململانێوە دەبێتە خاوەن بڕیاری نیشتمانیی سەربەخۆ، پەیامێكیشی ئاراستەی گرووپە چەكدارەكان كردو وتی، 30ی حوزەیرانی 2027 دوایین مۆڵەتە بۆ دانانی چەكی گرووپە چەكدارەكان. هەروەها حكومەت كاردەكات بۆ داماڵینی چەكی سەرجەم ئەو گرووپە چەكدارە ناعیراقییانەی لەسەر خاكی عیراقن، بەشێوەیەك كە ئاسایش و سەقامگیریی وڵات بپارێزرێت و سنوورەكانی كۆنترۆڵ بكرێن.
رۆژی چوارشەممە 30ی ئەیلولی 2026، سوپای ئەمریكاو هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی كشانەوەی تەواوەتیی هێزەكانیان لە عیراقو هەرێمی كوردستان راگەیاند، بەمەش كۆتایی بە ئەركێكی سەربازیی 12 ساڵەی شەڕی دژی داعش هات.