لە سبەینێوە دەستدەكرێت بە نۆژەنكردنەوەی كێڵگەی غازی كۆرمۆر و مانگێك دەخایەنێت، ئەمەش وادەكات بەرهەمهێنانی غاز كەمببێتەوە، بەڵام قائیمقامیەتی سلێمانی دڵنیایی دەكات، كە بڕی پێویستی غازی ماڵان كۆگاكراوەو كاریگەری لەسەر دابینكردنی غاز نابێت.
كەناڵی گەلی كوردستان، بەدواداچوونی بۆ ئەو پرسە كردووە، بۆ ئەوەی بزانرێت ئایا كێشە بۆ غازی ماڵان دروست دەبێت یان نا؟
سەبارەت بەو پرسە، پەیوەندیمان بە بابان ئەحمەد، سەرۆكی لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانیەوە كردو وتی، لە سبەینێوە بەهۆی نۆژەنكردنەوەی كێڵگەی غازی كۆرمۆر، بەرهەمهێنانی غاز بەڕێژەی لە سەدا 50 كەمدەبێتەوە. بەڵام دڵنیاییدا لەوەی بڕی غازی پێویستی ماڵان هەیە و پێویست بە دڵەڕاوكێ ناكات.
سەرۆكی لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بەوشكرد، لە كۆگاكانی غازی ماڵاندا، بڕێكی زۆر غازی ماڵان هەیە و هیچ گرفتێكی كەمی غاز دروست نابێت.