كەشناسی هەرێم:پلەكانی گەرما بە نزیكەی شەش پلە نزم دەبنەوە

کوردستان 01:48 PM - 2026/09/28

كەشناسی هەرێمی كوردستان پێشبینی دابەزینی بەرچاوی پلەی گەرما دەكات بە جۆرێك لە ماوەی 48 سەعاتی داهاتوودا بە نزیكەی شەش پلە نزم دەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی بۆ 48 سەعاتی داهاتوو بڵاوكردووەتەوە و ئاماژەی بەوەكردووە، سبەینێ سێشەممە ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچە هەوردا دەبێت و لە كاتەكانی شەودا بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەكاندا.لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە كە سبەینێ پلەی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو نزم دەبێتەوە، بە نزیكەی  پێنج بۆ شەش پلە بەراورد بە تۆمارەكانی ئەمرۆ 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو