عەباس عراقچی و وەفدێكی یاوەری گەیشتنە ئەمریكا

عیراق 11:21 AM - 2026/09/22

مەسعود و پزیشكیان و عەباس عراقچی بەدوو وەفدی جیا بەشداری كۆبوونەوەی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان دەكەن.
دوای ئەوەی عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و وەفدێكی یاوەری بەمەبەستی بەشداریكردنیان لە كۆبوونەوەی ساڵانەی سەركردەكانی جیهان  لە كۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان گەیشتە ئەمریكا.

تەلەڤزیۆنی ڕەسمی  ئێران بڵاویكردەوە كە  عەباس عراقچی، وەزیری دەروەی ئێران ڕاستەوخۆ دوای گەیشتنی بەنیویۆرك، بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتوەكان كردوەو بیروڕایان لەبارەی كارنامەی كۆبوونەوەكانی كۆمەڵەی گشتی ئاڵۆگۆڕ كردووە.

هاوكات لای خۆیەوە عەباس عراقچی بە رۆژنامەنووسانی ئێرانی راگەیاندووە، گرنگترین ئامانجی ئێمە ئەوەیە ئەم سەكۆ نێودەوڵەتییە گەورەیە بەكاربهێنین بۆ داكۆكیكردن لەشەرعییەت وماف و بەرژەوەندییەكانی گەلی ئێران. 

هەرچەندە پێشتر بەشێك لەمیدیاكان ئاماژەیان بەوەكردبوو كەمەسعود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێران بەهۆی پێ نەدانی ڤیزا لەلایەن ئەمریكاوە گەشتی نیویۆرك ناكات و بەشداری كۆبوونەوەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان ناكات، بەڵام بەیانی ئەمڕۆ میدیای رەسمی ئێران بڵاویكردەوە كە مەسعود پزیشكیان بەسەرۆكایەتی وەفدێك بەرەو نیویۆرك بەرێكەوتووە، ئاماژە بەوەشكراوە: كە پزیشكیان جگە لە پێشكەشكردنی وتارێك لە كۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، لەگەڵ سەرۆكی بەشێك لە وڵاتانی بەشدار لەم كۆبوونەوەیە كۆدەبێتەوە و گفتوگۆیان لەگەڵ دەكات. هەروەها لەگەڵ گرووپە سیاسی و ڕۆشنبیرییەكان و كەسایەتییە دەسەڵاتدارەكان كۆبوونەوە ئەنجام دەدات. .

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو