وەزارەتی پەروەردەی پەڕینەوە و دەرچوون بە 40 نمرە هەڵدەوەشێنێتەوە

کوردستان 02:58 PM - 2026/09/21


وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە گشتاندنێكدا كە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی پەروەردەی كردووە رایگەیاند: بەپێی بڕیاری كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەت، لە ساڵی خوێندنی (2027-2028) بەدواوە سیستەمی پەڕینەوە (عبور) بۆ سەرجەم پەیمانگاكان هەڵدەوەشێنرێتەوە.

هاوكات بڕیاری دەرچوون لە یەك بابەت بە (40) نمرە و زیاتر بۆ پۆلەكانی (4ی بنەڕەتی تا 11ی ئامادەیی) رادەگیرێت و لەو رێكەوتە بەدواوە پێویستە خوێندكاران سەرجەم بابەتەكان بە نمرەی (50) و بەسەرەوە تێپەڕێنن پاش سوودمەندبوون لە (5) نمرەی بڕیار.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو