مەرجەكاتی تاران بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستان لەگەڵ واشنتۆن

عیراق 11:43 AM - 2026/09/20

 تاران حەوت مەرجی بنەڕەتی ئاڕاستەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كردووە بۆ دەستپێكردنەوەی هەر دانوستانێكی سیاسی یان دیپلۆماسی بە مەبەستی كۆتاییهێنان بە گرژییە سەربازییەكان.

تاران تەئكید دەكاتەوە كە واشنتۆن بۆ ڕزگاربوون لەو قەیرانە قووڵەی تێیكەوتووە ، هیچ ڕێگەیەكی تری  لەبەردەمدا نییە جگە لە داننان بە مافە یاساییەكانی گەلی ئێران و جێبەجێكردنی تەواوی ئەم مەرجانە، بە پێچەوانەوە هێزە چەكدارەكانی ئێران بە تەواوی ئامادەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازیی یەكلاكەرەوە لە ناوچەكەدا.

 لەم گرافیكەدا بە وردی باسی ئەو حەوت مەرجەتان بۆ دەكەم كە ئێران گەیاندوویەتی بە نێوەندگیران بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستانەكان:
-ئازادكردنی  پارە بلۆككراوەكان: مەرجی یەكەمی تاران بۆ واشنتۆن بریتییە لە گەڕاندنەوە و ئازادكردنی سەرجەم پارە و سەرمایە بلۆككراوەكانی ئێران لە بانكە نێودەوڵەتییەكان و وڵاتانی جۆراوجۆردا بەبێ هیچ مەرجێكی پێشوەختە
-كۆتاییهێنان بە شەڕ: ئێران داوا دەكات كە ئەمریكا ڕاگرتنی ڕەهای جەنگ و ئۆپراسیۆنە سەربازییەكان لە تەواوی بەرەكانی ناوچەكەدا رابگەیەنێت و هاوكاری سەربازی بۆ ئیسرائیل بوەستێنێت.

- دەستوەرنەدان لە كاروباری ناوخۆیی: ئەمریكا دەبێت بەڵێن بدات كە بە هیچ شێوازێك دەست لە كاروباری ناوخۆیی كۆماری ئیسلامی ئێران وەرنادات و رێز لە سەروەری نیشتمانی بگرێت.
-ڕاگرتنی هاوكاری نەیاران: یەكێكی تر لە مەرجە سەرەكییەكان ڕاگرتنی دەستبەجێی سەرجەم هاوكارییە دارایی، لۆجستی و سیاسییەكانی ئەمریكایە بۆ سەرجەم ڕێكخراو و گرووپە نەیارەكانی ئێران.

-راگرتنی هێرشەكان : تاران داوای گەرەنتی تەواو دەكات بۆ ڕاگرتنی سەرجەم هێرشە ئاسمانی، دەریایی و زەمینییەكان، یان هەر هەڕەشەیەكی سەربازی ڕاستەوخۆ بۆ سەر خاك و پێگەكانی ئێران.
- هەڵگرتنی گەمارۆی دەریایی: ئەمریكا دەبێت دەستبەجێ گەمارۆ و ئابڵۆقە دەریاییەكانی سەر ئێران و ڕێڕەوە ئاوییە نێودەوڵەتییەكان لابدات كە بوونەتە هۆی سنوورداركردنی بازرگانی.
-هەڵگرتنی سزاكان: مەرجی كۆتایی بریتییە لە قبووڵكردنی سەرجەم مافە ئەتۆمییەكانی ئێران هاوشان لەگەڵ هەڵگرتنی گشت سزاكانی سەر تاران.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو