سبەینێ‌ پرۆسەی خوێندن لە هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات

کوردستان 02:22 PM - 2026/09/19

 سبەینێ، 20ی ئەیلول پرۆسەی خوێندن لە هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات‌و بەپێی راگەیەندراوە رەسمیەكانی وەزارەتی پەروەردە، هیچ دواخستنێك لە پڕۆسەكەدا نییە و سەرجەم ئامادەكارییەكان بۆ پێشوازیكردن لە خوێندكاران تەواو كراون.

بەپێی ئەو ساڵنامەیەی بۆ ئەمساڵ بڵاوكراوەنەتەوە 20ی ئەیلول دەست بە وەرزی یەكەمی ساڵی نوێی خوێندنی 2026-2027 دەكرێت و لە 15 تا 24 ی مانگی 12 تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرزی یەكەم ئەنجامدەدرێت، بەپێی خشتەكە سێی یەكی 2027 دەست بە وەرزی دووەمی خوێندن دەكرێت و 2ی پێنج تا 13ی پێنجی 2027 تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرزی دووەمی پۆلە ناكۆتاكان و پۆلی نۆ ئەنجام دەدرێت و تاقیكردنەوەی نیشتمانیی خولی یەكەمی پۆلی 12ی ئامادەییش لە 31ی پێنج دەستپێدەكات و 24 ی شەشی 2027 تەواو دەبێت.

ئەمە لەكاتێكدایە كە وەزارەتی پەروەردەی عیراق پڕۆسەی خوێندنی  بۆ مانگی تشرینی یەكەم دواخستووە، بەڵام ئەم بڕیارە هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە و پرۆسەی خوێندن لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا دەستپێدەكات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو