مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت.
ڕۆژی دوو شەممە ( ٢١ ی ئەیلوول ) دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دەکرێت و تا ڕۆژی پێنج شەممە ( ٢٤ ی ئەیلوول ) سەرجەمیان مووچەکانیان وەردەگرن .
هاوکات لەهەمان کاتدا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دەکرێت کە لەدوای ( ٢٠٢٤/٧/١ ) بە شێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون و شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری
١٩ ی ئەیلوولی ٢٠٢٦