ئەڵمانیا داواكاریی پەنابەری لە سێ مانگدا یەكلا دەكاتەوە

کوردستان 11:23 AM - 2026/09/20

لە چوارچێوەی چاكسازییە نوێیەكانی یەكێتیی ئەوروپا بۆ پرۆسەی كۆچ و پەنابەری، حكومەتی ئەڵمانیا سیستمێكی خێرای گرتووەتەبەر كە تێیدا مۆڵەتی سێ مانگ دەدرێت بە فەرمانگەی فیدراڵی كۆچ و كۆچبەرانی ئەڵمانیا بۆ یەكلاكردنەوە و بڕیاردان لەسەر كەیسی ئەو پەنابەرانەی لە وڵاتانی ئارام یان كەم چانسەوە هاتوون.

بەپێی میدیاكانی ئەڵمانیا، لەمەودوا حكومەتی وڵاتەكە لە ماوەی كەمتر لە سێ مانگ بڕیار لەسەر كەیسە پەنابەرییەكان دەدات و ئەگەری گەڕاندنەوەی پەنابەران پێش دەرچوونی بڕیاری كۆتایی دادگا زیاتر دەكات.ئەم سیستمە مۆڵەتی سێ مانگ دەدات بە فەرمانگەی فیدراڵیی كۆچ و كۆچبەرانی ئەڵمانیا بۆ بڕیاردان لەسەر ئەو كەسانەی لە وڵاتێكی سەلامەتەوە هاتوون.هاوكات، ئەو پەنابەرانەشی رەتدەكرێنەوە لە مافی كاركردن بێبەش دەكرێن و دەكرێت پێش دەرچوونی بڕیاری كۆتایی دادگا بگەڕێندرێنەوە وڵاتەكەی خۆیان.

ئەمەش لە كاتێكدایە،لە چوارچێوەی چاكسازییە نوێیەكانی یەكێتیی ئەوروپا لە نێوان مانگەكانی حوزەیران و تەمووزدا،حكومەتی ئەڵمانیا زیاتر لە دوو هەزار كەیسی پەنابەرییان بە رێكاری خێرا تاوتوێكردووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو