پێشانگەی "نێكست ستێپ" لە كارگەی كولتوری سلێمانی بە مەبەستی راوێژپێدان بە دەرچووانی پۆلی 12ـی ئامادەیی، سەبارەت بە پڕكردنەوەی فۆرمی زانكۆلاین دەستیپێكردو بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت. لە پێشانگەكەدا نوێنەری زیاتر لە 30 زانكۆ و پەیمانگا ئامادەن، كە خوێندكار دەتوانێت راستەوخۆ راوێژیان لێ وەربگرێت، هاوكات 400 سكۆلەرشیپی تایبەت بە خوێندن لە زانكۆو پەیمانگەكان راگەیەندرا