باڵیۆزخانەكانی ئەمریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست داوا لە هاووڵاتیانیان دەكەن لەوپەڕی ئامادەباشیدابن

عیراق 10:37 AM - 2026/09/20

باڵیۆزخانەكانی ئەمریكا لە بەیروت، كوەیت، بەحرەین، بەغداد، مەسقەت و عەممان هۆشداریی ئەمنییان بۆ هاووڵاتیانی ئەمریكی بڵاوكردەوە و،  داوایان لێكردن لەو پەڕی وریایی و حاڵەتی ئامادەباشیدابن و خۆیان بۆ ئەگەری پچڕانی گەشتە ئاسمانیەكان ئامادە بكەن.

باڵیۆزخانەكان لە هۆشدارییەكانیاندا جەختیان لە پێویستیی پابەندبوون بە ڕێنماییە ئەمنییەكان كردەوە، هەروەها ئاگاداربوون لە پێشهاتەكانی ناوچەكە، لە كاتێكدا ناجێگیری و گرژییەكان بەردەوامن.

هۆشدارییە ئەمنییەكە كۆمەڵێك ڕێكار و خاڵی سەرەكی لەخۆگرتبوو كە باڵیۆزخانەكان داوایان لە هاووڵاتیانی ئەمریكی كرد پابەندبن پێیەوە، لە پێش هەموویان ئامادەكاری بوون بۆ پچڕانی گەشتەكان، چونكە هاووڵاتیان لە ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی لەناكاو داخستنی كایەی  ئاسمانی لە هەندێك وڵات ئاگاداركرانەوە، لەگەڵ پێویستی پشكنین بۆ خشتەی گەشتە ئاسمانییەكان راستەوخۆ لە رێگەی كۆمپانیاكان یان فڕۆكەخانە ناوخۆییەكانەوە.

هەروەها باڵیۆزخانەكان داوایان لە هاووڵاتیانیان كرد كە بە تەواوی خۆیان لە كۆبوونەوەكان  بەدوور بگرن و  دوور بكەونەوە لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی گەورە، هەروەها دوور بكەونەوە لەو ناوچانەی كە ئامادەبوونی ئەمنی زۆریان هەیە.

وەك ڕێكارێكی خۆپارێزی، باڵیۆزخانەكان ئامۆژگاری گەشتیاران و دانیشتووانیان كرد كە بە بەردەوامی چاودێری میدیا ناوخۆییەكان بكەن و ناویان تۆمار بكەن لە پرۆگرامی ناونوسینی گەشتیاران بۆ وەرگرتنی نوێكارییە ئەمنییەكانی بەپەلە و ئاسانكاری پەیوەندیكردن لەگەڵیان لە حاڵەتە لەناكاوەكاندا.

ئەم كارە هەماهەنگ و بەردەوامەی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەكانی ئەمریكا، رەنگدانەوەی ئاستی بەرزی وریاییە كە بۆ پاراستنی هاووڵاتییان و بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لە ژینگەی ئەمنی ناجێگیری ناوچەكەدا گیراوەتەبەر.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو