خەڵكی گوندی دێرێ، لە سنووری ئامێدی پاش چەندین ساڵ جارێكی تر سەردانی شوێنەكانی خۆیان كردەوە. گوندی دێرێ یەكێكە لە گوندە مەسیحییەكان لە سنووری ئامێدی، بەڵام بەهۆی تێكچوونی دۆخی ئەمنی لە سنوورەكە، چەندین ساڵ بوو خەڵك بێبەش بوون لە سەردانیكردنی ئەم گوندە. پاش باشبوونی دۆخی ئەمنی لە سنوورەكەدا، جارێكی تر خەڵك لە زۆرینەی شوێنەكانەوە بۆ جێبەجێكردنی ئەركە ئاینییەكانیان روو لەم گوندە دەكەنەوە.