یۆنان و ئیسرائیل گەورەترین رێككەوتنی سەربازی ئیمزا دەكەن

عیراق 03:34 PM - 2026/08/30

بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی جیرۆسالیم پۆست، بریارە سبەینێ دووشەممە یۆنان بە رەسمی رێككەوتننامەیەكی سەربازیی مێژوویی لەگەڵ ئیسرائیل بە بەهای سێ ملیار و 600 ملیۆن  دۆلار ئیمزا بكات، بە مەبەستی دروستكردنی سیستەمێكی بەرگریی ئاسمانیی پێشكەوتوو و فرەچین كە بە درعی ئەخیل ناوزەند كراوە.

رۆژنامەكە ئاماژەیبەوەشكردووە، ئەم رێككەوتنە بەرهەمی سێ ساڵ دانوستاندنی چڕی راستەوخۆی وەفدێكی رەسمی یۆنانی و وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیلە، بەمەش تۆماری فرۆشتنی سیستەمی موشەكی ئارۆ سێ‌ بە ئەڵمانیا لە ساڵی 2023 (كە بەهای سێ‌ ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بوو) دەشكێنێت و دەبێتە گەورەترین رێككەوتنی هەناردەكردنی سەربازی لە مێژووی ئیسرائیلدا.

یۆنان پێشتریش كڕیارێكی سەرەكیی كەلوپەلی سەربازیی ئیسرائیل بووە و چەندین جۆری موشەك، بۆمب و فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی لە كۆمپانیا ئەمنییەكانی ئیسرائیل كڕیوە، بەڵام ئەم پڕۆژەیە دەبێتە وەچەرخانێكی ستراتیژی لە توانای بەرگریی ئاسمانیدا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو